ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی تورکیا میت لە تاران لەگەڵ وەزیری هەواڵگری و سکرتێری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران باسیان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردووە.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵوی تورکیا، لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکان بڵاوی کردووەتەوە، سەرۆکی میت لە تاران، لەگەڵ هەر یەک لە ئیسماعیل خەتیب، وەزیری هەواڵگری و عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان، سکرتێری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی ئێران کۆبووەتەوە و جەختی لە بەرەنگاربوونەوەی سەرجەم گروپ و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان کردووەتەوە، لەسەرووی هەمووشیانەوە ڕێكخراوی تیرۆریستی پەکەکە و ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش.
ئیبراهیم کاڵن، بە پەرسە ئێرانییەکانی وتووە، هەڕەشەی ئەو ڕێکخراوانە هاوبەشن و دەبێت بەرەنگاریان ببنەوە.
هەروەها باسی لە دوا پێشهات و دۆخی سووریا و ئاگربەستی غەززە کردووە.
هەروەها میدیاکانی ئێران ئاماژەیان داوە “لە دیدارەکاندا جەخت لەسەر نزیکی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات کە چەند پرسێکی هاوبەشیان هەیە، کراوەتەوە.”