بەڕێز , پێشنیازی نوێکردنەوەی زانیاری پرۆفایلەکەتان دەکەین
ڤلۆدیمیر زلنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، گرژییەکان لەگەڵ رووسیا پشت نابەستێت بە ئێستا، داواشی لە مۆسکۆ کرد کە دەستپێشخەری بکات لە دامرکاندنەوەی بڵێسەی خواست بۆ شەڕ و بیسەلمێنێت کە نایەوێت هێرشبکاتە سەر وڵاتەکەی. لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا زلنسکی رایگەیاند، “پێویست ناکات بترسین، بەڵام سەرۆکی هەندێک وڵاتی رۆژئاوا وا هەڵسوکەوت دەکەن کە سبەی شەڕ لە نێوان رووسیا و […]
لە لایکەکان دەری بێنە
وڵاتی عێراق لە سەرەتای دروست بوونییەوە تا ئەم ساتە هەناسەیەکی قووڵی بە ئارامییەوە هەڵنەکێشاوە، ئەمەش بەهۆی شەڕ- دروستبوون و رووخانی رژێمە یەک لەدوای یەکەکانی حوکمڕانی – دەستوەردانی دەرەکی و خیانەتی ناوخۆیی وڵاتەکەوە بووە، یاخود رادەستکردنی دەسەڵات بووە بە دەسەڵاتێک کە گەندەڵی بە مافی رەهای خۆی زانیوە و چەوساندنەوەی گەلەکەی کردووە بە عادەت. باشتر وایە بگەڕێینەوە […]
لە لایکەکان دەری بێنە
سەرچاوەیەک لە هێزە راوێژکارییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەولێر بڵاویکردەوە، کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بوەتە جێگەی هەڕەشە بۆسەر هێزەکانیان لە هەولێر. ئەو سەرچاوەیە بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندوە، درەنگانێکی شەوی رابردوو، رادارەکانی سەر بە بەرگریی ئاسمانی عێراق ژمارەیەک فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان دەستنیشان کردوە کە بە ئاستێکی نزم بە ئاڕاستەی رۆژئاوا فڕیوون و لە ناوچەکانی سنووری رۆژهەڵاتی عێراقەوە […]
لە لایکەکان دەری بێنە
وتەبێژى حکومەتى هەرێم، ناوەڕۆکى کۆبونەوەکەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیرانى خستەڕو و رایگەیاند، لە کۆبونەوەکەدا ئەنجومەنى وەزیران بەتوندى هێرشەکانى سەر هەولێر ئیدانە کرد و داواى پێکهێنانى لیژنەیەکى نێودەوڵەتى دەدات بۆ گەیشتن بە راستییەکان. دەشڵێت، بۆ دابینکردنى مووچەى مانگەکانى پێشوتر قەرزمان کردووە. لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا، جوتیار عادل، لەبارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیران باسى لەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەدا کە […]
لە لایکەکان دەری بێنە
بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی “ئۆکرانیا 24″، بەیانی ئەمڕۆ هەینی، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە شاری لڤیڤ- رۆژئاوای ئۆکرانیا بیستراوە. بەگوێرەی هەواڵەکەش، مووشەکەکانی رووسیا دامەزراوەیەکی تایبەت بە سێرڤسی فڕۆکەکانی ناو فڕۆکەخانەی لڤیڤ-یان کردووەتە ئامانج و دامەزراوەکەیان بە تەواوی تەخت کردووە. ئەوەش هاتووە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لە ئەنجامی رووداوەکە نەکەوتووەتەوە. شایەنی باسە، هێرشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا پێینایە هەفتەی […]
لە لایکەکان دەری بێنە
لە چین فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی چاینا ئیستێرن، کە 132 سەرنشینی هەڵگرتبوو کەوتەخوارەوە. لە راگهیاندراوێكدا کە لەلایەن فەرمانگەی فڕۆکەوانی مەدەنی چینەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە فڕۆکەکە کە 132 سەرنشینی هەڵگرتبوو لەوانەیش نۆیان تیمی فڕۆکەوانیەکە بوون، لە هەرێمی خۆبەڕێوەبەری گوانگشی جوانگ لە باشووری ئەو وڵاتە کەوتەخوارەوە. فڕۆکەکە کە لە ناوچەی شاخاوی گوندەواری شارۆچکەی تینگ لە شاری ڤوکۆو […]
لە لایکەکان دەری بێنە
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لەو سەربازەی سوپا کرد کە لە بەردەم شارەوانیی ناحیەی جبلە لە سنووری پارێزگای بابل هەوڵی خۆکوشتنی دا. سەرۆکوەزیرانی عێراق ژمارەیەک وێنەی لەکاتی پێشوازی لەو سەربازەی سوپا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاوکردەوە. کازمی نووسیویەتی، بڕیاریداوە کە چارەسەریی تەندروستی و دەروونیی پێشکەش بە سەربازەکە بکرێت. ئەو سەربازەی سوپا لە بەردەم […]
لە لایکەکان دەری بێنە
سەرۆكی كۆڵۆمبیا رادەستكردنی سەركردەی گەورەترین باندی هۆشبەری كۆڵۆمبی بە ویلایەتە یەكگرتووەكان رادەگەیەنێت. ئیڤان دۆكی سەرۆكی كۆڵۆمبیا لە راگەیەندراوێكدا كە لە تویتەر بڵاوكرایەوە رایگەیاند، دەمەوێت پێتان ڕابگەیەنم كە دایرۆ ئەنتۆنیۆ ئۆسۆگا ناسراو بە “ئەوتۆنیێل” رادەستكرا. دۆكی ئەوەشی وت، ئۆسۆگا “تاوانبارێكە ناكرێت بەراورد بكرێت بەهەر كەسێكی دیكە جگە لە پابلۆ ئیسكۆبار” لە ئاماژەیەكدا بۆ سەركردەی گەورەترین باندی […]
لە لایکەکان دەری بێنە
سێ سەرکردەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بە ناوەکانی (ئەبو شەھەد، ئەبو سارە و ئەبو یەعقوب) لە بەغداد دەستگیرکراون. شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند ” پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای بەغدا، سێ سەرکردەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش-یان بە ناوەکانی (ئەبو شەھەد، […]
لە لایکەکان دەری بێنە
حکومەتی هەرێم ماوەی لێخۆشبوون لە ژمارەیەک لە قەرزەکانی سەر هاووڵاتیانی تا شەشی مانگی داهاتوو درێژکردەوە و داواش دەکات لەو ماوەیەدا هاووڵاتیان قەرزەکانیان بگێڕنەوە و لە داشکاندنەکە سودمەند بن. ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە،” لێخۆشبوونی ڕێژەی 15% ـی پێشینەکانی حکومەت کە لای هاوڵاتییانە، تا شەشی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، درێژکرایەوە”. رونیشیکردووەتەوە،”بڕیارەکە قەرزەکانی (خانوبەرە، سندوقی نیشتەجێبون، […]
لە لایکەکان دەری بێنە
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “ڕاپۆرتێکی وردمان لەبارەی خەرجییە نانەوتییەکان ڕادەستکرد کە هەموو بیانوو و قسەڵۆکەکان لەبارەی هەرێمی کوردستان دەڕەوێنێتەوە”. شاندێکی حکومەتی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوان هەرێم و عێراق لە بەغدادن و لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی عێراق کۆبوونەوە. لایخۆیەوە ئومێد سەباح وتی، “لەو راپۆرتەدا کە ڕادەستمان کرد باس […]
لە لایکەکان دەری بێنە
چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، دۆخی ئێستای عێراق مەترسیدارە و بۆ رێگریکردن لەو هەوڵی کودەتای خوێناوی بۆ پێشێلکردنی دەستوور، شەرعیەت و یاساکان خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، لە هەمان کاتیشدا چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەستکردن بە بەرپرسیاریەتیی داوای گفتوگۆ لە رەوتی سەدر دەکات. ئەمڕۆ یەکشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەندراوێکدا باس لەوەدەکات، خۆپیشاندانەکەی سبەییان لە دەوروبەری ناوچەی سەوز بە ئامانجی، “رێگریە […]
لە لایکەکان دەری بێنە
وهزارهتی دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێم لهدابهشكردنی مووچهی مانگی تهمووز بهردهوامه. بهپێی خشتهی بڵاوكراوهی وهزارهتی دارایی ئهمڕۆ چوارشهممه 10-08-2022، مووچهی مانگی تهمووزی 11 وهزارهت و شوێن دابهشدهكرێت. وهزارهتی دارایی رایدەگەیەنێت، “ئهمڕۆ مووچهی وهزارهتهكانی: داد، ئهوقاف و كاروباری ئاینی، ههروهها ئهنجومهنی دادوهری، مافی مرۆڤ، دهستهی دهستپاكی، دهستهی وهبهرهێنان، دهستهی ژینگه، دهزگای مین، ناوچهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێم، […]
لە لایکەکان دەری بێنە
بەهۆی دەستپێکردنی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەی، سبەی ڕۆژی شەممە 20 ـ 8 ــ 2022، لەکاتژمێر 7:30 تاوەکو 10:30 بەیانی، هێڵی ئەنتەرنێت لە هەرێم رادەگیرێت. تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی دوازدەی ئامادەیی، لە 20 ــ تا 27 ی مانگی هەشت دەخایەنێت و جگە لە 26ی مانگ کە رۆژی هەینی دەکات، ئەو حەوت رۆژەیتر هێڵی ئەنتەرنێت […]
لە لایکەکان دەری بێنە
ئەمڕۆ یەكشەممە 11-9-2022 ئەكادیمیای سەربازی داوای لە دەرچووانی ئامادەیی لە هەردوو بەشی (زانستی وێژەیی ، بازرگانی و پیشەسازی) بۆ ساڵی خوێندنی نوێی 2020/2021_2021/2022 كرد كە ئارەزووی خۆبەخشی دەكەن لەسەر میلاكی وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ خوولی ( 113)ی كۆلێژی سەربازی، دەبێت داواكارییەكانیان لە 01-10-2022 تا رۆژی 01-11-2022، لە رێگەی ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگری […]
لە لایکەکان دەری بێنە
بۆ پێدانی ڤیزای توركیا بە هاووڵاتیانی هەرێم بڕیار درا لە رێگەی پارێزەریشەوە ڤیزە بدرێت و هاوكات بڕیاریش دراوە لەماوەی یەک رۆژدا ڤیزا بە هاووڵاتیان بدرێت. كۆمپانیای پێدانی ڤیزای توركیا لە هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، بۆ یەكەمجار لەمەودوا هاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەی پارێزەرەوە داواكاری بۆ وەرگرتنی ڤیزە پێشكەش بكەن. راشیگەیاند، سیستمی ڤیزا بەهیچ شێوەیەک […]
لە لایکەکان دەری بێنە
وەزارەتی نەوتی عێراق لە نوسراوێکدا حکومەتی هەرێم ئاگادار دەکاتەوە کە ئامادەیە نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیانی هەرێم دابین بکات بەنرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک، بەو شێوەیەش بەرمیلێک نەوتی سپی بە 160 هەزار دینار لەسەر هاووڵاتیانی هەرێم دەوەستێت. کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق نوسراوێکی وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی بڵاوکردووەتەوە کە ئاڕاستەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی لە بەغداد کردووە، […]
لە لایکەکان دەری بێنە
کەشناسی کەش و هەوای پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە. بەپێی پێشبینییەکانی کەش و هەوای پێشبینیکراو، ئەمڕۆ چوارشەممە 09-11-2022، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێک كات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، ئەگەری بارانێكی كەم هەیە لەناوچە شاخاوییە سنووریەكان. پلەكانی گەرماش نزیک دەبێتەوە بەراورد لەگەڵ تۆمارەكانی دوێنێ. سبەی پێنجشەممە 10-11-2022، ئاسمان لەزۆربەی كاتەكان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ […]
لە لایکەکان دەری بێنە
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رۆژی سێشەممە 31-10-2022 خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی راگەیاند. بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی، سبەی دووشەممە 14-11-2022، مووچەی پلان دانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دابەشدەكرێت. هاوکات، لە رۆژانی 22-23ـی تشرینی دووەمی 2022 بەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە، كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 […]
لە لایکەکان دەری بێنە
محەمەد ئەربیلئۆغلو لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا و وەکو هەموو پێش هەڵبژاردنێکی گشتی بابەتی کۆتا دەبێتەوە رۆژەڤ. هەروەها دووبارە بابەتی کۆتا دەبێتە جێگەی مشتومڕ لەالیەن ئەوانەی کە کورسی کۆتایان دابینکردووە نەوەک ئەوانەی کە کۆتایان بۆ دابینکراوە. گەر بەڕوونی بیڵێم، هەرچەندە کورسی کۆتا بۆ تورکمان و کریستیانەکان دابینکراوە بەاڵم لەوە زیاتر بووەتە جێگەی سەرنج و ویستی پارتە […]
لە لایکەکان دەری بێنە
ئەمڕۆ دووشەممە 12-12-2022. سەرۆکی حکومەتی هەرێم رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە 2 ملیار دینار دا، بۆ پڕۆژەکانی ئاوی خواردنەوە لە پارێزگای دهۆک. فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، “لە چوارچێوەی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندی […]
لە لایکەکان دەری بێنە
ئهمڕۆ سێشهممه، مستهفا غالب موخیف، پارێزگاری بانكی ناوهندی عێراق داوای له بازرگانان كرد خۆیان له دهڵاڵهكان بهدوور بگرن و راستهوخۆ سهردانی بانكهكان بكهن بۆ وهرگرتنی دۆلار و راشیگهیاند، “رێكار و بڕیارهكانی چهند رۆژی رابردووی بانكی ناوهندی دهبێته هۆی گهڕانهوهی سهقامگیری له بازاڕی دراوی بیانی”. بهگوێرهی راگهیهندراوێكی بانكی ناوهندی، ئهمڕۆ مستهفا غالب موخیف لهگهڵ تیمی پێشكهوتووی […]
لە لایکەکان دەری بێنە
وهزارهتی ناوخۆی عێراق بڕیاریدا بەمەبەستی زیادکردنی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە هەرێم، دەرفەتی دامەزراندن بۆ 3000 کەس لە ئاستی هەرێم و عێراق بکاتەوە و پێشکەشکردنەکەش لەرێگەی فۆرمی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت. کاروان خۆشناو، وتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور لە پەیامێکدا رایگەیاند، فۆرمەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ کارا دەبێت و لەئێستادا هاووڵاتیانی هەرێم دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربکەن، دوای ئەوەی […]
لە لایکەکان دەری بێنە
بۆ خوێندنەوەی هەفتەنامەی تەبا کلیک لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بکەن https://www.tbajansi.com/upload/ku/79.pdf
لە لایکەکان دەری بێنە
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پهیامێكی سهرهخۆشی ئاراستهی سەنعان قەساب ئاغا، سەرۆکی پێشووی بەرەی تورکمانی عێراقی دهكات بههۆی كۆچی دوایی هاوژینهكهیهوه. ئهمڕۆ سێشهممه 6ـی كانوونی یهكهمی 2022، مهسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستهی سەنعان قەساب ئاغا، سەرۆکی پێشووی بەرەی تورکمانی عێراقی كرد، بههۆی كۆچی دوایی (فائیزە عەبدولجەبار)ـی هاوژینییهوه. دهقی پهیامهكهی مەسعود […]
لە لایکەکان دەری بێنە
سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی تۆپبارانەکەی گوندی پەرخ ـی سەر بە پارێزگای دهۆک رایگەیاند، “ئامانج لە هێرشەکە تێکدانی پەیوەندییە ئەرێنییەکانی عێراق و تورکیایە”. لەمیانی بەشداریکردنی لە دیداری کراوەی رۆژنامەوانان لە کەناڵی تەرەتە ـی کەناڵی فەرمی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بە دواهەمین بابتە رۆژەڤەکان دا و لەسەر پرسیارێک ئاماژەی بە رووداوی تۆپبارانەکەی دهۆک دا و […]
لە لایکەکان دەری بێنە
بە بەشداریی 152 کۆمپانیا لە 30 وڵات، پیشانگای نێودەوڵەتی HITEX بۆ تێکنۆلۆژیا لە 27ـی ئەم مانگەوە دەرگاکانی بەرووی سەردانیکەران کردەوە. لە پیشانگاکەدا کۆمەڵێک کۆمپانیای تایبەت بە بوارەکانی پەروەردە، پەیوەندییەکان، گەیاندن و تەندروستی بەشدارییان کردووەو تاوەکو 30ـی ئەم مانگە وتە سبەی بەردەوام دەبێت. نوێنەری کۆمپانیاکانی بەسداربوو لە پیشانگاکە ئاماژە بەوە دەدەن کە پیشانگاکە بە رێکوپێکی بەردەوامە […]
لە لایکەکان دەری بێنە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیرکردنی شەش تیرۆریستی “مەترسیدار”ی داعشی لە باکووری ئەو وڵاتە راگەیاند. ئاژانسی ھەواڵگریی و لیکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانیاندا لە ژمارەیەک ناوچەی سەربە پارێزگای سەڵاحەددین، شەش تیرۆریستی “مەترسیدار”ی داعش دەستگیرکراون. راشیگەیاندووە، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان لە میانی لێکۆڵینەوە بەراییەکاندا، دانیان بەوەدا ناوە کە لە […]
لە لایکەکان دەری بێنە
کافتریاکان جگە لە قاوە، نیسکافە و چایی، ئێستا نێرگەلەشیان تێدا بە شێوەیەکی ئاسایی دەکێشرێت، هەندێکیشیان وەک ئۆفەرێکی بێ بەرامبەر بۆ ڕاکێشانی مشتەری بەکاری دەهێنن، کوڕان و کچانیش بە شێوەیەک خوویان داوەتە نێرگەلە کێشان . تادێ خواست لهسهر كێشانی نێرگەله لە هەرێم زیاد دەبێت، به تایبهتیش له ناو توێژی گهنجاندا، پسپۆرانی تەندروستیش هۆشداری دهدهن لهوهی نێرگەلە […]
لە لایکەکان دەری بێنە
نووسینگەى راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانى عێراق ئامانجی سەردانەکەى محەمەد شیاع سوودانى بۆ فەرەنسا بڵاوکردەوە، جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکى ئەو وڵاتە، سوودانی لەگەڵ نوێنەرى کۆمپانیاکانى فەرەنسا کۆدەبێتەوە و چەند رێککەوتن و یاداشتێکى لێکتێگەیشتنیش لە بوارى وەبەرهێنان، وزە و گەڕاندنەوەى پارە براوەکانى عێراق واژۆ دەکەن. ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ـى کانوونى دووەمى 2023، نووسینگەى راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانى عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، […]
لە لایکەکان دەری بێنە
دوای ئەوەی دوێنێ راسموس پاڵودان، سەرۆکی پارتی سترام کورسی راستڕۆی دانیمارک لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سووتاند، ئەمەش دەنگدانەوەی جیهانی ئیسلامی بەدوای خۆیدا هێنا. لەمیانی ئەو چاڵاکییەدا راسموس لەژێر پاراستنی پۆلیسی سویدی ئەو کارەی ئەنجامدا و زۆرترین کاردانەوەش لەم رووەوە ئاڕاستەی وڵاتی سوید کرا. ئوڵف کریستێرسۆن، سەرۆکوەزیرانی سوید دوای ئاڕاستەکردنی رەخنە […]
لە لایکەکان دەری بێنە
ئیمانوێڵ ماکڕۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە کۆشکی کریملن “کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا” لەلایەن ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیاوە پێشوازی لێکرا، هەردوولا تاوتوێی دۆسیەی قەیرانی ئۆکراینایان کرد. بڕیاریشە، ئەمڕۆ ماکڕۆن بچێتە “کێڤ”ـی پایتەختی ئۆکراینا.
لە لایکەکان دەری بێنە
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنى بۆ پلانى خوێندنى ماستەر، دکتۆرا و دبلۆمى باڵای لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێم کردوو لە ئەنجامدا بڕیاریدا لە مانگى سێى ئەمساڵ پرۆسەى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێم دەستپێبکات. وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ سێشەممە بەسەرپەرشتى د. ئارام […]
لە لایکەکان دەری بێنە
لە پارێزگای مەراشی تورکیا لەماوەی کاتژمێرێکدا دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی 4.6 و 4.7 پلە بە پێوەری رێختەر روویاندا. سەرۆکایەتیی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو تورکیا (ئافاد) رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر 10:36 خولەک بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.7 پلەی رێختەر لە پارێزگای مەرەش تۆمارکرا. چەقی بوومەلەرزەکە شارۆچکەی گۆکسون بووە و لە قووڵایی 15.8 کیلۆمەتر تۆمارکراوە. پارێزگای مەراش […]
لە لایکەکان دەری بێنە
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ساڵنامەی خوێندنی (2022-2023)ـی سەرجەم قۆناغەکانی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی خشتە راگەیەندراوەکەش 13ی مانگی داهاتوو یەکەم رۆژی دەوام دەبێت و 8ـی (ئایار/5)ـی 2023ش ساڵی خوێندن کۆتایی دێت. وەزارەتی پەروەردە لە نوسراوێکدا کە ئەمڕۆ ئاڕاستەی پەروەردەی گشتی پارێزگاکانی کردووە و واژۆی نورەدین عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەکان و هەڵسەنگاندنی لەسەرە، باس لەوەکراوە، ساڵنامەی خوێندنی (2022-2023) سەرجەم […]
لە لایکەکان دەری بێنە
لە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر “یەکەم دیداری زانستی (د. عەبدوڵڵا نەقشبندی) شاعیر و نووسەر و یەکەم وەزیری دارایی عێراق” بەڕێوەچوو.
لە لایکەکان دەری بێنە
چین، ئەو وڵاتەی ژمارەی دانیشتوانەکەی یەک ملیار و 400 ملیۆن کەسە، رێژەی لەدایکبوونەکانی بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی کەسانی بەتەمەن لەنێو هێزی کاردا. ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، لە زاری چەند پسپۆڕێکی شیکارییەوە هۆشداریدا لەوەی، دابەزینی رێژەی لەدایکبوون لە چین رەنگە ببێتە بەربەست لەبەردەم گەشەی ئابووری ئەو وڵاتە و فشار بخاتە سەر […]
لە لایکەکان دەری بێنە
شەوی رابردوو ژمارەیەک نەوجەوان لە گرتووخانەی چاکسازیی ژنان و نەوجەوانانی هەولێر(ئەربیل)، هەوڵی هەڵاتنیان دا و جگە لە یەکێکیان سەرجەمیان دەستگیر کرانەوە. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، شەوی رابردوو شەش بەندکراوی نەوجەوان لە گرتووخانەی چاکسازیی ژنان و نەوجەوانان هەوڵی هەڵاتنیان داوە، چوار لەو نەوجەوانانە لە هەوڵەکانیان سەرکەوتوو نەبوون و لەناو گرتووخانەکە دەستگیرکراون. دوو بەندکراوەکەی دیکەش چوونەتە دەرەوەی زیندانەکە، […]
لە لایکەکان دەری بێنە
کاتژمێر 11:59 خولەکی شەوی رابردوو، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.1 پلە بە پێوەری رێختەر لە بینگۆل روویدا. بەگێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (AFAD) رایگەیاند، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 14.27 کیلۆمەتر هاتووەتە ئاراوە. جێی باسە، لە رۆژی 6ـی شوباتی 2023 دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی 7.7 و 7.6 لە تورکیا روویاندا و لەو رۆژەوە تاکو ئەمڕۆش پاشلەرزەکانی […]
لە لایکەکان دەری بێنە
کۆمەڵەی هەناردەکارانی ئیستانبووڵ رایگەیاند، لە دوومانگی ئەمساڵدا بە بڕی یەک ملیار و 600 ملیۆن دۆلار کاڵایان هەناردەی 181 وڵات کردووە و زۆرترینیشیان هەناردەی عێراق کردووە. کۆمەڵەی هەناردەکارانی ئیستانبووڵ راپۆرتی هەناردەکردنی دوو مانگی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، 20 هەزار کۆمپانیای ئەندام لە کۆمەڵەی هەناردەکارانی ئیستانبوڵدا ئەندامن و لە ماوەی ئەو دوو مانگەدا بە بەهای یەک […]
لە لایکەکان دەری بێنە
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەور و نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ بارینى نمە باران، رۆژی چوارشەممەش ئاسمان هەورى تەواو بۆ نیمچە هەور بێت لە گەڵ بارینى نمە باران لە کاتەکانى بەیانى زودا. بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەمشەو لە راگەیەنراوێکدا بڵاوکردە و رایگەیاندووە، “ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەور و نیمچە هەور […]
لە لایکەکان دەری بێنە
رۆژی سێشەممە 07-03-2023، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە كە رۆژی چوارشەممە 08-03، دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەران دەكرێت. بەگوێرەی خشتەكەی وەزارەتی دارایی، سبهی سێشەممە 28ـی ئادار، مووچەی هەریەک لە ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، رۆشنبیری و لاوان، کارەبا دابەشدەکرێت. شایەنی باسە، ئەم پڕۆسەیەش تاکو رۆژی 30ـی ئەم مانگە بەردەوامی دەبێت و بە دابەشکردنی مووچەی […]
لە لایکەکان دەری بێنە
رێکەوتنێکی هاوبەش لە نێوان وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم و هێزەکانی ئەڵمانیا لە بواری دابینکردنی هاوکاری پزیشکی و لۆجیستی بۆ نەخۆشخانەکانی پێشمەرگە واژۆ کرا. ئەمڕۆ سێشەممە 07-09-2022، شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ هەریەک لە جێگری نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان و بەرپرسی راوێژکارانی هاوپەیمانان و تیمی راوێژکارانی ئەڵمانیا لە هەرێم بە جیا کۆبووهوهوەزیری پێشمەرگە لە دیدارەکەدا سوپاس و ستایشی […]
لە لایکەکان دەری بێنە
بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ شهممه22ی4ی2023، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ کشانەوەى تۆز و خۆڵ و زیاد بوونى مەودای بینین لە کاتەکانى نیوەڕۆ وە لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم. لهبارهی كهش و ههوای سبهی یهكشهممهش 23- 4- […]
لە لایکەکان دەری بێنە
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆی بنەڕەتیی راگەیاند کە لە 29ی نیسان دەستپێدەکات و لە 10ی ئایار کۆتایی دێت. بەپێی خشتەکە، کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بڵاوکراوەتەوە، رۆژی شەممە 29-04-2023، تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆی بنەڕەتی بە تاقیکردنەوە لە وانەی “زانست بۆ هەمووان” دەستپێدەکات. تاقیکردنەوەکان رۆژ نا رۆژێک دەبێت و “ئەگەر رۆژێک بەر پشووی فەرمی […]
لە لایکەکان دەری بێنە
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێم بهشداری له ئاههنگی دهرچوونی قوتابیانی زانكۆی سهڵاحهدین له ههولێر(ئەربیل) دهكات. لهمیانی وتارێكدا مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێم رایگهیاند، زانكۆی سهڵاحهدین رۆڵێكی بهرچاوی له ئاوهدانكردنهوهی وڵات ههبووه. سهرۆكی حكومهتی ههرێم وتیشی، “دڵنیاتان دهكهمهوه حكومهتی ههرێم به ههموو هێز و توانای خۆی ههوڵدهدات، زانكۆكانمان كه پێویستیان به پهرهپێدان و پێشكهوتنی زیاتر ههیه […]
لە لایکەکان دەری بێنە
بڕیارە لەم هەفتەیەدا دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، بە فەرمی لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بکرێتەوە. فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، ئەم هەفتەیە دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت لەنێوان هەرێمی كوردستان و توركیا بە فەرمی دەكرێتەوە. ئەمەش دوای ساڵێك لە كاركردنی بەردەوام لەسەر پڕۆژەی دروستكردنی رێگای سەرەكیى دەروازە نێودەوڵەتییەكە لە نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا دێت. هەڵگورد شێخ نەجیب، […]
لە لایکەکان دەری بێنە
ئەمڕۆ چوارشەممە 10ـی ئایاری 2023، دەروازەی نێودەوڵەتی زێت بەشێوەیەکی فەرمی لەنێوان هەرێم و تورکیا کرایەوە، ئەمەش دوای ساڵێك لە كاركردنی بەردەوام لەسەر پڕۆژەی دروستكردنی رێگای سەرەكیى دەروازە نێودەوڵەتییەكە لە نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا. دەروازەی نێودەوڵەتی زێت دەکەوێتە سنووری ناحییەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئەمڕۆ لە رێورەسمێکدا بە ئامادەبوونی […]
لە لایکەکان دەری بێنە
بانکی رافیدەین رایگهیاند، بڕی 5 تا 25 ملیۆن دیناری عێراقی وەک قەرز بە فەرمانبەران دەدرێت و قەرزەکە بەبێ مەرجی بوونی کەفیل دەدرێت. نووسینگەی راگەیاندنی بانکی رافیدەین لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكردهوه، بانک بڕی 5 – 25 ملیۆن دیناری عێراقی بە فەرمانبەران، خانەنشینان، کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری دهدات. ئاماژه بهوهشكراوه، قەرزەکە بەبێ مەرجی بوونی کەفیل دەدرێت، هاوکات […]
لە لایکەکان دەری بێنە
بڕیارە لە 18 تاکو 24ـی ئەم مانگە، هەموو حاجیانی هەرێم بگەڕێنەوە و خشتەی رۆژ و کاتی گەڕانەوەی حاجیانیش راگەیەندرا. شێخ نیاز راغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، “پرۆسەی گەڕانەوەی حاجیانی کوردستان لە 18ی مانگ دەستپێدەکات و لە 24/7 کۆتایی دێت”. ئاماژەی بەوەشکرد، “دوێنێ 11-07-2022، کۆتایی بە سەرجەم ئەرکەکانی حەج هاتووە […]
لە لایکەکان دەری بێنە
لەكۆبوونەوەی ئەمشەوی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕگەیەك لەناو پرۆژەیاسای بودجەی ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 جێگیركرا كە حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەند دەكات بەگێڕانەوەی مووچەی پاشەكەوتكراوی فەرمانبەران بەڕێژەی 10%ی مانگانە. ئەمشەو كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان و پەسەندكردنی ئەو بڕگانەی كە یەكلانەكراونەتەوە ئەنجامدرا. لەكۆبوونەوەكەدا ماددەكانی 13 و 14ـی تایبەت بە پشكی هەرێمی […]
لە لایکەکان دەری بێنە
نەرمین مەعروف، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، “سەرۆکی لیژنەکە ئاماژەی پێداوە بۆ ئەوەی دەرفەتی زیاتر هەبێت بۆ لایەنەکان بۆ ڕێککەوتن لەسەر هەندێک لەو بڕگە و بابەتانەی لە ناو پرۆژە یاساکەدا ناکۆکییان لەسەرە، بۆیە کۆبونەوەی لیژنەکە نەکرا”. ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، “لە هەمانکاتدا کارنامەی ڕۆژی پێنجشەممە بڵاوکرایەوە کە دیاریکراوە بۆ دەنگدانی کۆتایی لەسەر پرۆژە یاسای بودجە، […]
لە لایکەکان دەری بێنە
وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، سبەی دووشەممە مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواکانی وەزارەت دابەش دەکرێت. وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا تەنها دابەشکردنی مووچەی وەزارەتێکی راگەیاند و دەڵێت، “سبەی دووشەممە مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواکانی وەزارەت دابەش دەکرێت”، ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆش مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشکرا. 14ی ئەم مانگە حکومەتی عێراق 400 ملیاری […]
لە لایکەکان دەری بێنە
لەڕۆژگاری ئەمڕۆماندا بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا هەموو کایەکانی ژیان پێشکەوتنی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، یەکێک لەو پێشکەوتنانەش دۆزینەوەی هەلی کارە لە رێگای ئینتەرنێتەوە . لە ئێستادا چەندین ماڵپەڕ و گروپ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەلایەن حکومەت و هاووڵاتیانی خۆبەخش کراوەتەوە و بەهەزاران کەس سوودیان لەو دەرفەتانە بینیوە . یەکێک لەو ماڵپەرانەی کەلەلایەن حکومەتی هەرێمەوە سەرپەرشتی دەکرێت پۆڕتاڵی ” کار […]
لە لایکەکان دەری بێنە
دەستەی دەسپاكی عێراق فەرمانی دەستگیركردنی بۆ سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف دەركرد. بەشی لێكۆڵینەوە لە دەستەی گشتی دەستاكی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە “فەرمانی دەستگیركردن بۆ سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف دەرچووە، بەهۆی ئەوەی پۆست و دەسەڵاتەكانی خۆی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی بەكارهێناوه.” هەر بەپێی ئەو راگەیەنراوە “لێكۆڵینەوە لەبارەی دۆسیەی ناوبراو كراوە و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كراوە، […]
لە لایکەکان دەری بێنە
سهرۆكایهتی داواكاری گشتی حكومهتی ههرێم به فهرمی داواكاری راگرتنی تۆڕی كۆمهڵایهتی تیك تۆكی له ههرێمی كوردستان بۆ وهزارهتی گواستنهوه و گهیاندن بهرزكردهوه. نووسراوهكه واژۆی دادوهر كاوه فهتحی مهعسووم، سهرۆكی داواكاری گشتی ههرێمی لهسهره و ئاراستهی وهزارهتی گواستنهوه و گهیاندنكراوه. له نووسراوهكهدا ئاماژه بهوهدراوه، كه دوو پهرلهمانتار داواكارییان پێشكهش به سهرۆكایهتی داواكاری گشتی كردووه و لهپێناو […]
لە لایکەکان دەری بێنە
دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان رایگەیاند، لەمڕۆوە رسومات و گومرگی هاوردەکردنی تایبەت بە بەنزین هەڵدەگیرێت، ئامادەکاری و رێکاری پێویست بۆ ئەو مەبەستە گیراوەتەبەر. لەراگەیەندراوێکدا دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان دەڵێت، “لە ئەمڕۆوە ڕسومات و گومرگی هاوردەکردنی تایبەت بە بەنزین هەڵدەگیرێت، لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئامادەکاری و ڕێکاری پێویست بۆ ئەو مەبەستە گیراوەتە بەر، بازرگانان دەتوانن بەبێ باج و ڕسومات […]
لە لایکەکان دەری بێنە
رێكخهری خۆپیشاندانهكه ئاماژه بهوه دهكات، بهنیازین تهوراتی (بۆلاعه) لهبهردهم باڵیۆزخانهی ئیسرائیل له ستۆكهۆڵم بسووتێنین و له خۆپیشاندانهكهدا چوار كهس بهشدار دهبن. به گوێرهی زانیارییهكانی میدیا سویدییهكان، پۆلیسی ئهو وڵاته تاووتوێی داواكاری كهسێك دهكات، كه بهنیازه كۆپییهكی قورئانی پیرۆز لهبهردهم باڵیۆزخانهی كۆماری ئیسلامی ئێران له ستۆكهۆڵم بسووتێنێت. ههروهها پیاوێكی تهمهن 50 ساڵیش بهنیازه كۆپییهكی كتێبی ئینجیل […]
لە لایکەکان دەری بێنە
دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە 8ـی ئابی 2023، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوون و کاراکردنی فۆرمەکەی بەشێوەی ئۆنلاین، بۆ ھاووڵاتییانی کەمدەرامەت راگهياند، تاکوو ئەمڕۆ یەكشەممە ١٣ـی ئابی ٢٠٢٣، سێ هەزار و ٣٩٨ خێزان فۆرمیان پڕكردۆتەوە و لە ڕێگای ئەو لینكەی دانرابوو فۆرمەكانیان بۆ وەزارەتی ئاوەدانكردنە […]
لە لایکەکان دەری بێنە
وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا راگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی کۆبوونەوەی وەزیری نەوتی عێراق و وەزیری وزەی تورکیا بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە “ئالپئارسلان بایراکدار، وەزیری وزە سەرچاوە سرووشتییەکان لە 22ـی ئابی 2023 لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق کۆبووەوە”. لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە راگەیەندراوە، “هێڵی بۆڕی نەوتی خاوی عێراق-تورکیا و چەند […]
لە لایکەکان دەری بێنە
ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، لە ماوەی حەوت مانگی یەكەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 600 هەزار هاوڵاتی عێراقی ڕویان لە توركیا كردوە، بەوەش عێراق دەچێتە پلەی یەكەم لەناو وڵاتانی عەرەبی بۆ سەردانیكردنی ئەو وڵاتە. ئەمڕۆ سێشەممە 29ـی ئابی 2023 وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاری توركیا لە خشتەیەكدا بڵاویكردەوە، ژمارەی سەردانیكەرانی عێراقی بۆ توركیا لەماوەی مانگی کانونی یەکەم تاوەكو تا […]
لە لایکەکان دەری بێنە
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی یەکێک لەو ژنانەی شەوی رابردوو لەگەڵ ژنێکی دیکەدا سوتا و گەیەندرایە نەخۆشخانەی ئێمرجنسی،کۆچی دوایی کرد. ئەو ژنەی بەهۆی زۆری سوتاوییەکەیەوە گیانی لەدەستداوە ناوی پەیمان فایەقە و تەمەنی 25 ساڵ بووە و دایکی سێ منداڵ بوە. شەوی رابردو سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی 122 رایگەیاند؛ لە گەڕەکی خەباتی […]
لە لایکەکان دەری بێنە
دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاری راگرتنی رادەستکردنەوەی بارەگای ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی هەڵوەشاندەوە، کە پێشتر سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دابوو رادەستی پارتی دیموکراتی کوردستان بکرێتەوە. بە گوێرەی نووسراوێکی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، بڕیاری راگرتنی رادەستکردنەوەی بارەگای ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان هەڵوەشێنرایەوە و نووسراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، داواکاری پەرلەمانتارێک سەبارەت بە هەڵوەشاندەوەی بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ رادەستکردنەوەی بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رەتکراوەتەوە و […]
لە لایکەکان دەری بێنە
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، “لەمەودوا رەسم و باجی گومرگی لە دەروازە سنوورییەكان و خاڵە گومرگییەكان، لە جیاتی دۆلار، دراوی دینار وەردەگیرێت و هەر لایەنێكیش پێیەوە پابەند نەبێ، سزا دەدرێت”. فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، “لە نووسراوێكدا بە بڕیاری ژمارە 227ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كە لە 20ی ئەیلولی 2023 گشتێندراوە، هاتووە، “پشتبەست بە حكومەكانی ماددەی […]
لە لایکەکان دەری بێنە
سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی ئاڵۆزییەکانی سنووری مەخموور رایدەگەیەنێت: پابەندبوونمان بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دووپاتدەکەینەوە لەپێناو چارەسەرێکی ریشەیی. لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەداوە: “بەداخەوە دوێنێ یەکشەممە (22ـی تشرینی یەکەمی 2023) رووداوێکی ناخۆش لە ناوچەی مەخموور روویدا و لە ئەنجامدا شەهید و برینداربوونی لە هەردوولا لێکەوتەوە. سەرەخۆشی و هاوخەمی قوڵی خۆمان ئاراستەی […]
لە لایکەکان دەری بێنە
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاشکرای کردووە، لەو هێرشانەی لە عێراق و سووریا کراوەتە سەر هێزەکانیان، 21 سەربازی ئەمریکی بریندار بوون. ئهمڕۆ (پێنجشهممه 26ـی تشرینی یهكهمی 2023) پات رایدەر، وتهبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا “پێنتاگۆن” ئاشکرای کرد، 21 سەربازیان لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە سەر هەردوو بنکەی عەین ئەسەدی ئاسمانی لە عێراق و تەنەف لە […]
لە لایکەکان دەری بێنە
شەوی رابردوو، لەگەڕەکی بەردەسووری قەزای کەلار لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا، بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان ئەوکەسەی گیانی لەدەست داوە پیادە بووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە. لەمیانی رووداوێکی هاتووچۆدا کە تیایدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویوتا کامری لەپێشەوەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کۆرۆلاوە بووە، هەردووکیان بەئاراستەی سلێمانی رۆشتوون لەبەرامبەر “کۆمپانیای دیوان” ئۆتۆمبێلی تویوتا کرۆلا لە هاووڵاتیەکی پیادەی داوە […]
لە لایکەکان دەری بێنە
دەستەی راگهیاندن و گەیاندنی عێراق له نوسراوێكدا داوا له ههردوو كۆمپانیاكانی ئاسیاسێڵ و ئەسیر دهكات كه پەیوەندییەكانیان لەگەڵ كۆمپانیای (كۆڕەك تیلیكۆم) بپچڕێنن، ئهوهش دوای ئهوهی مانگی رابردوو دهستهكه ژمارهیهك بڕیاری دژی كۆڕەك تیلیكۆم دهركرد. بهگوێرهی نوسراوێك كه واژۆی د. عهلی حسێن، سهرۆكی دهستهی كارگێڕی دەستەی راگهیاندن و گەیاندنی عێراقی لهسهره و ئاڕاستهی كۆمپانیاكانی ئاسیاسێڵ و […]
لە لایکەکان دەری بێنە
ئهنجومهنی نوێنهرانی بهحرهین ئهمڕۆ پێنجشهممه ڕایگهیاند، باڵیۆزی ئیسرائیل وڵاتهكهیانی جێهێشتوه و لهبهرامبهریشدا باڵیۆزهكهیان له تهلئهبیبهوه گهیشتوهتهوه شانشینی بهحرهین و پهیوهندیه دیپلۆماسی و ئابووریهكانیان لهگهڵ ئیسرائیل بچڕاندوه. لهراگهیهندراوێكدا ئهنجومهنی نوێنهرانی بهحرهین بڵاویكردهوه، ئهم ههنگاوانه ههڵوێستی مێژویی پتهوی بهحرهین له پشتیوانیكردن له دۆزی فهڵهستین و مافه رهواكانی گهلی برای فهڵهستین پشتڕاست دهكاتهوه. جهختیشیكردۆتهوه، بهردهوامی شهڕ و ئۆپهراسیۆنه […]
لە لایکەکان دەری بێنە
موقتەدا سەدر، رێبهری رەوتی سەدر سەبارەت بە چوونی سەدرییەکان بۆ سنوورەکانی فەڵەستین پەیامێکی بۆ چوار وڵاتی عەرەبی نارد، دهڵێت، “هیوادارین بە هەماهەنگی لەگەڵ ئێوەدا رێگە بە برا سەدرییەکانتان بدەن بگهنه غهززه”. موقتەدا سەدر ئهمڕۆ ههینی له پهیامێكدا له پلاتفۆڕمی “X” (پێشتر تویتهر) رایگەیاند، “ئەم پەیامە ئاڕاستەی حکومەتەکانی وڵاتانی ئوردن، میسر، لوبنان، سووریا دهكهم، ئەو وڵاتانەی […]
لە لایکەکان دەری بێنە
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەغداد، بەیانی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە تاران و لەگەڵ ئیبراھیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران کۆبووەوە. دواتر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا، رەئیسی رایگەیاند، د”پێمانوایه ههرچی زوه دهبێت بۆردوومانهكانی سهر كهرتی غهززه رابگیردرێت و ئاگربهست رابگهیهنرێت و هاوكاری و پێداویستی به كهرتی غهززه بگهیهنرێت، ئهم تاوانه مهترسیداره […]
لە لایکەکان دەری بێنە
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە رۆژی چوارشەممە 04-01-2023، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 دەکات. بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی سبەی چوارشەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت. هەروەها، رۆژی پێنجشەممە 05-01-2023، مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت و ئەم پڕۆسەیەش تاکو 25ـی ئەم مانگە بەردەوامی دەبێت.
لە لایکەکان دەری بێنە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق رایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی باشیان لەگەڵ یەکێتی کردوە و وادەی هەڵبژاردن دیاری کراوە و هیوادارین لە کاتی خۆیدا بەرێوەبچێت، داوا لە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراقیش دەکەن رێگری لەو گرووپە چەکدارییانە بکات کە کێشەی ئەمنی دروست دەکەن. نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی باشیان لەگەڵ یەکێتی ئەنجامدا، بڕیارە کۆبوونەوەکانیش بەردەوام بن، لە کۆبوونەوەی داهاتووش […]
لە لایکەکان دەری بێنە
سهرچاوهیهكی ئهمنی له پارێزگای ههولێر رایگهیاند، لهڕێگهی فڕۆكهیهكی بێفڕۆكهوانهوه بنكهی سهربازی هاوپهیمانی نێودهوڵهتی دژ به داعش كه ئهمریكا سهرۆكایهتی دهكات له ههریر كراوهته ئامانج و تاوهكو ئێستا زهرهر و زیانهكان نهزانراون. سهرچاوهیهكی میدیا ناوخۆیی راگهیاند، دهنگێكی گهوره له سنوری قهزای ههریر بیستراوه و دوای بهدواداچونیش دهركهوتوه كه فڕۆكهیهكی بێفڕۆكهوان (درۆن) لهناو بنكهی سهربازی هاوپهیمانان كهوتۆته […]
لە لایکەکان دەری بێنە
ئێوارەی رۆژی هەینی، 17-11-2023، بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە نوێترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئێستا بەراورد بە سەرەتای هێرشی زەمینی، نزیکین لە گەیشتن بە ئاگربەست، چونکە هێرشی زەمینی فشاری خستووەتە سەر حەماس تا ئاگربەست رابگەیەنێت، ئاگربەست رادەگەینین ئەگەر بارمتەکان وەربگرینەوە”. وەکو ئەوەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل باسی کرد، “ئاماژەی بەهێزمان هەبوو بارمتەکان لە نەخۆشخانەی شیفان، ئەمەش یەکێکە لەو […]
لە لایکەکان دەری بێنە
شاری هەولێر(ئەربیل) لە کۆنەوە بە شاری کار و پیشە جیاوازەکان ناسراوە، خەڵکەکەی لە سەردەمی ژیان کردن لە قەڵاوە بەدەر لە کاری بازرگانی و کشتوکاڵی کاری جۆرا و جۆری رۆژانەیان کردووە. ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی کەمبوونی ئامرازەکانی گواستنەوە. گەر سەد ساڵ پێش ئێستا پێویستیان بە کاڵایەک یاخود هەرشتێکیتر بوایە، دەبوایە دوو بۆ سێ مانگ چاوەروانیان بکردایە. […]
لە لایکەکان دەری بێنە
شەوی رابردوو شاندێكی دەستەی گشتی چاودێری دارایی عێراق بهسهردانێكی فهرمی و بهمهبهستی وردبینی له داهات و خهرجیهكانی شهش مانگی كۆتایی ساڵی 2023ی ههرێمی كوردستان، گهیشته ههولێر. بهگوێرهی زانیاریی میدیا عێراقیەکان، شاندێكی دەستەی چاودێری دارایی عێراق شەوی رابردوو بهسهردانێك گهیشته ههولێر و ئەمڕۆ یهكشهممه لهگهڵ ئاوات جهناب نوری وهزیری دارایی و دیوانی چاودێری دارایی ههرێم كۆدهبێتهوه. ههر بهگوێرهی […]
لە لایکەکان دەری بێنە
کونسوڵخانەی ئەمریکا و فەڕەنسا لە هەولێر رایانگەیاند، پشتیوانی لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە دەکەن لە هەرێم. ئەمڕۆ یەکشەممە، کونسوڵخانەی ئەمریکا و فەڕەنسا لە هەولێر رایانەگەیاند، پێشوازی لە دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان-عێراق و هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە دەکەن لە هەرێم. ئاماژەیان بەوەش کردووە، رێکخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەیەکی ئازادانە لە بەرژەوەندی هەموو لایەکدایە. لەلایەکی […]
لە لایکەکان دەری بێنە
ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، بڕیاریانداوە ئەو قوتابخانانەی کە لە رۆژی 13ی مانگی ئەیلوولەوە دەستیان بە پرۆسەی خوێندن کردووە پشووی بەهارە وەربگرن و لە رۆژی 11ی ئازار دەستپێبکات و لە رۆژی 23ی مانگی ئازار کۆتایی دێت، بەڵام ئەو خوێندنگانەی کە لە پرۆسەی خوێندندا دواکەوتوون پشووی بەهارەیان نابێت و بەردەوام دەبن لە خوێندن. ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەی […]
لە لایکەکان دەری بێنە
بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بوومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان-عێراق رایدهگهیهنێت، تا کاتەکانى بەرەبەیان هەورە تریشقە بەردەوام دەبێت. لهمیانهی راگهیهندراوێكدا، بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بوومهلهرزهزانی سهر به وهزارهتی گواستنهوه و گهیاندنی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاندووه، ئەمشەو بارانبارینى پچڕپچڕ و هەورە تریشقە تا کاتەکانى بەرەبەیان بەردەوام دەبێت . ههروهها راشیگهیاندووه، پێشبینیش دەکرێ بارانى بەلێزمە لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى و […]
لە لایکەکان دەری بێنە
وتەبێژی سندوقی منداڵان سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (Unicef) نیگهرانی خۆی له دۆخی غهززه راگهیاند و دهڵێت، ئهو ناوچهیه بوهته گۆڕستانێک بۆ منداڵان. جیمز ئیلدەر، وتەبێژی سندوقی منداڵان سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (Unicef) ئهمڕۆ سێشهممه لهمیانی كۆنگرهی رۆژنامهوانی ههفتانهی خۆیدا نیگهرانی لهبارهی دۆخی منداڵانی غهززه دهربڕی كه بههۆی شهڕی حهماس و ئیسرائیلهوه دهكوژرێن و وتی، “نیگەرانین لە زیادبوونی […]
لە لایکەکان دەری بێنە
91ـەمین ژمارەی هەفتەنامەی تەبا دەرچوو بۆ خوێندنەوەی 91ـەمین ژمارەی هەفتەنامەی تەبا کلینک لەم لینکە بکە.
لە لایکەکان دەری بێنە
وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، 15ـی مانگی ئاب هەردوو لیژنەی باڵای عێراق – تورکیا کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئۆپراسیۆنەکانی هێزەکانی ئەنقەرە لە هەرێم، تا ئێستا هیچ هێرش و ئۆپراسیۆنێک ئەنجامنەدراوە تەنها چەند جموجۆلێک هەیە ئەو جموجۆڵانەش لە ساڵی 191ـەوە بوونیان هەیە. فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانەی کۆتایی هاتنی لوتکەی ناتۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، […]
لە لایکەکان دەری بێنە
لەگەڵ خێرابوونی گۆڕانکاری دیجیتاڵی لەم ساڵانەی دواییدا، پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا نەک تەنها بووەتە ئامرازێک بۆ پەیوەندیکردن بەڵکو بووەتە سەرچاوەی داهات. ئەم پلاتفۆرمانە کە بەکارهێنەران دەتوانن بە چەندین شێوە پارە پەیدا بکەن، لە بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکەوە تا فرۆشتنی ئۆنلاین، لە بڵاوکراوە سپۆنسەرکراوەکانەوە تا مۆدێلی بەشداریکردن، ڕێگەی نوێ پێشکەش دەکەن بۆ گەیشتن بە بینەری زۆر و بەدەستهێنانی سەرچاوەیەکی […]
لە لایکەکان دەری بێنە
بەرەی تورکمانی عێراقی لیستی ناوی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق پێشكهشی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد، ئهوهش لهكاتێكدایە ئهمڕۆ دوا واده بوو بۆ پێشكهشكردنی لیستی كاندیدان. فیکرەت لوتفی، بەرپرسی هەڵبژاردنی بەرەی تورکمانی عێراقی بەتەبای راگەیاند، “وەک بەرەی تورکمانی عێراقی له پارێزگای ههولێر 11 كاندیدمان پێشكهشی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کردووە، و لەو ژمارەیەش […]
لە لایکەکان دەری بێنە
تەیف سامى، وەزیرى دارایی عێراق رایگەیاند، هەرێمى کوردسان 13 ترلیۆن دینار داهاتى نەوت قەرزدارە. لیژنەى دارایی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، میواندارى تەیف سامى وەزیرى دارایی و بەڕێوەبەرانى بودجە و ژمێریارى و سەرۆکى دەستەى گشتى باجەکان و سەرۆکى دەستەى گومرگى کرد، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى سیاسەتى نەختینە و میکانیزمەکانى پارەدارکردنى بودجەى فیدراڵى. وەزیرى دارایی لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاندووە، لە […]
لە لایکەکان دەری بێنە