محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگهێشتی هەڵەبجە کراوە، بۆ ئەوەی 16ـی ئەم مانگە لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە ئامادە بێت، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆر سەردانەکە بۆ کاتێکی دیکە دوادەکەوێت.
چرۆ حەمە شەریف، نوێنەری هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 12ـی ئاداری 2025، بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕی نزیکەی دوو ملیار دیناری بۆ دروستکردنی پرۆژەی دەروازەی هەڵەبجە خەرج کردووە.
دوێنێ تیمێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق چوونەتە سلێمانی لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار بەدواداچوونیان کردووە لەبارەی تەواوبوونی پرۆژەکە، بەڵام هێشتا پرۆژەکە کارەکانی تەواو نەبووە، بۆیە بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە بە ئەگەرێکی زۆر سەردانەکەی سوودانی بۆ هەڵەبجە دوادەکەوێت.