مەسرور بارزانی سەرەخۆشی ئاراستهی کەسوکاری قوربانیان و گەل و حکومەتی تورکیا دهكات.
ئەمرۆ سێشەممە 21ـی کانوونی دووەمی 2025، مهسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق له پلاتفۆرمی (ئێكس) پهیامێكی هاوخهمی و دڵگرانی بۆ ڕووداوی ئاگركهوتنهوهكهی توركیا بڵاو كردهوه و تێیدا سهرهخۆشی ئاراستەی گهل و حكومهتی توركیا دهكات.
مهسرور بارزانی له پهیامهكهیدا دهڵێت: “خەمبارم بە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شاری بۆلو لە تورکیا، لەم کاتە سەختەدا سەرەخۆشی خۆم بە کەسوکاری قوربانیان و گەل و حکومەتی تورکیا دەگەیەنم.”
میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، “بەهۆی ئاگرەکەوە لانیکەم، 66 کەس گیانیان سپاردووە و 51 کەسیش بریندار بوون و گواستراونەتەوە نەخۆشخانە.”
لەوبارەوە عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا، گوتی: “لە شەودا ئاگرەکە لە خواردنگەی هۆتێلی کۆمەڵگەی کارتال کایا لە پارێزگای بۆلو کەوتووەتەوە.”