مه‌حمود مه‌شهه‌دانی: هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ئاماده‌ی دانیشتنه‌كان نه‌بێت سزا دەدرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مه‌حمود مه‌شهه‌دانی: هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ئاماده‌ی دانیشتنه‌كان نه‌بێت سزا دەدرێت

مه‌حمود مه‌شهه‌دانی: هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ئاماده‌ی دانیشتنه‌كان نه‌بێت سزا دەدرێت

كانونی دووه‌م 19, 2025 20:05
مه‌حمود مه‌شهه‌دانی: هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ئاماده‌ی دانیشتنه‌كان نه‌بێت سزا دەدرێت
0

لایک

مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوتله‌كانی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا به‌پێی په‌یڕه‌و مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌ن و هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ئاماده‌ی دانیشتنه‌كان نه‌بێت، به‌بڕی یه‌ك ملیۆن دینارغه‌رامه‌ ده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی كوتله‌ سیاسیه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقی كرد له‌ هۆڵی ده‌ستوری ناو بینای ئه‌نجومه‌ن، به‌ ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كۆتاییهێنان به‌ دۆخی نه‌گه‌یشتن به‌ ڕێژه‌ی یاسایی بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان.

له‌ میانی دیداره‌كه‌دا مه‌حمود مه‌شهه‌دانی جه‌ختی له‌ پێویستی به‌رده‌وامبوونی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرده‌وه‌ له‌ ئه‌نجامدانی دانیشتنه‌كانی، كه‌ دڵنیای ده‌ده‌ن له‌ جێبه‌جێكردنی ڕۆڵی یاسادانان و چاودێریكردنی كه‌ گه‌لی عێراق چاوه‌ڕێی ده‌كات سه‌باره‌ت به‌و یاسایانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ دابینكردنی پێداویستی و بژێوی ژیانی هاوڵاتیانه‌وه‌، وه‌ك په‌سه‌ندكردنی خشته‌ی بودجه‌ و یاساكانی دیكه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ هه‌ندێك ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ یاساكانی لێبوردنی گشتی و باری كه‌سێتی.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، “پاڵپشتی و هاوكاریی كوتله‌ سیاسیه‌كان ده‌بنه‌ هۆی ئه‌نجامدانی دانیشتنه‌كان و بوژانه‌وه‌ی متمانه‌ له‌نێوان ئه‌نجومه‌ن و هاوڵاتیاندا، كه‌ ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخی هه‌ڵبژاردن كه‌ له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا ڕووده‌دات”.

مه‌حمود مه‌شهه‌دانی ڕوونیكرده‌وه‌، ڕۆژانی داهاتوو كار له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی هه‌ڵسوكه‌وتی په‌رله‌مان ده‌كرێت و به‌پێی یاسا و په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌ن، هه‌روه‌ها سه‌پاندنی پێبژاردنی یه‌ك ملیۆن دینار به‌سه‌ر هه‌ر په‌رله‌مانتارێك كه‌ له‌دانیشتنێكی په‌رله‌ماندا ئاماده‌ نه‌بێت، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوی ئاماده‌نه‌بووه‌كان له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاریشدا، ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م شانده‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات رابگیرێت له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی یاساكان و كاراكردنی داواكاری لێپرسینه‌وه‌ بۆ وه‌زیره‌كان.

مه‌حمود مه‌شهه‌دانی داوای له‌سه‌رجه‌م كوتله‌ سیاسیه‌كان كرد، به‌رپرسیارێتی خۆیان له‌ ئه‌ستۆ بگرن له‌ دڵنیابوون له‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران ئاماده‌ی دانیشتنه‌كان بن و نیسابی یاسایی دروستبكه‌ن و به‌ شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر به‌شداری بكه‌ن له‌ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندی وڵات ده‌كه‌ن.

En az 10 karakter gerekli