کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکرایەوە

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکرایەوە

كانونی دووه‌م 19, 2025 16:21
کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکرایەوە
0

لایک

بەشی پێشبینی کەشناسیی هەرێمی کوردستان-عێراق، لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات، کەشی شەممە، 18-1-2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور. هەورەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئاماژە بەوەش کراوە، کەشی سبەی یەکشەممە، 19-1-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لەکاتی ئێوارە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەورى تەواو لەگەڵ ئەگەرى نمە بارانێکى کەم بەتایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان. هەروەها پلەکانی گەرماش 1 تا 2 پلە نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر (ئەربیل): 15 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی

دهۆک : 14 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 15 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی

En az 10 karakter gerekli