ساڵی 2024 پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان-عێراق دەستیپێکرد و زیاتر لە 10 هەزار پارچە زەوی دابەشکرا، لەم قۆناغەشدا پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە ئیدارە سەربەخۆکان دەستپێدەکات و فەرمانبەر و خانەنشینانی سۆران، گەرمیان و ڕاپەرین لە پرۆسەکە سوودمەند دەبن.
هاوكات خەسرەو ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سۆران ڕایگەیاند، “ناوی فەرمانبەران و خانەنشینانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ئەنجوومەنی وەزیرانن، لێرە هەموو ڕێکارەکان تەواوکراون دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوییەکان دەکرێت”.
لەمبارەیەوە، دڵشاد فەتاح، جێگری بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان ڕایگەیاند، “ڕەزامەندی دوو هەزار و 400 کەس گەڕاوەتەوە و زەوییەکان ئامادەن و لە پرۆسەی وردبینیکردنداین، ئەم مانگە دەست بە ئەنجامدانی تیروپشک بۆ زەوییەکان دەکەین”.