سەرچاوەکانی نزیک لە هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و فەرەنسا ڕایانگەیاند، کە ئامادەکاری بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی لوبنان لە نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان دەکەن.
هەردوو سەرچاوەی نزیک لە جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، ”هەردوولا کاردەکەن بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە لوبنان بۆ ماوەی 60 ڕۆژ، ئەمەش بریتیی دەبێت لە قەڵاچۆکردنی ئەندامانی حیزبوڵڵا لە ناوچەی ڕووباری لیتانی، لە بەرامبەردا هێزەکانی ئیسرائیل لە هەندێک ناوچەی دیاریکراو دەکشێنەوە”.
هەروەها بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە، ”لەوانەیە ئیسرائیل بە پلانی ئەمریکا بۆ ئاگربەست لە لوبنان ڕازیی ببێت”.
هاوکات وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئاماژەیی بەم ڕێککەوتنە کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر لایەنی بەرامبەر هەر پێشلکارییەک سەبارەت بەم ڕێککەوتنە ئەنجامبدات، دەبێتەهۆی ئەوەی ئیسرائیل بە شێوەیەکی دیکە مامەڵە بکات.