نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان-عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆبووه‌وه و رایگه‌یاند، سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردن، ئه‌نجامى ڕۆڵ و په‌رۆشى و دڵسۆزى و هاریكاریى كۆمسیۆن بو له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌رێمى كوردستان-عێراق.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان-عێراق، پێشوازیی له سه‌رۆك و ئه‌ندامانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌مو ئه‌و تیمانه‌ى كۆمسیۆن كرد كه سه‌رپه‌رشتیى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانیان كرد و “سه‌ركه‌وتوانه پڕۆسه‌ى ده‌نگدانیان به‌ڕێوه‌برد”.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، نێچیرڤان بارزانى “سوپاس و پێزانینى بۆ ئه‌رك و كارى كۆمسیۆن و بۆ پشتیوانى و هاریكاریى سه‌رۆك وه‌زیرانى فیدراڵ و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى عێراق دوپاتكرده‌وه و ستایشى خزمه‌ت و ماندوبونیانى له به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى ده‌نگداندا كرد، هه‌روه‌ها داكۆكیى له‌وه‌كرده‌وه كه به هه‌مو پێوه‌ره‌كان، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ هه‌رێمى كوردستان زۆر گرنگ بوو”.
نێچیرڤان بارزانی وتیشی، “سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردن، ئه‌نجامى ڕۆڵ و په‌رۆشى و دڵسۆزى و هاریكاریى كۆمسیۆن بوو له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ش، به‌گه‌رمى ده‌ستخۆشیى لێ كردن و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن”.
لایخۆیانه‌وه كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنیان له نێچیرڤان بارزانى و هه‌رێمى كوردستان-عێراق كرد و ستایشى ته‌واوى پڕۆسه‌كه‌یان كرد، كه هه‌ر له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه تا به‌ڕێوه‌چونى ده‌نگدان، پڕۆسه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتو بو، “به شێوه‌یه‌ك کە جارى یه‌كه‌مه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هیچ تانهیهكى سوور له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن تۆمار ناكرێت”.