سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان-عێراق پێشوازی له ئه‌ليسيا ڕيكۆ پێرێز دێل پولگار، باڵيۆزى نوێى ئيسپانيا له عێراق كرد و له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئيسپانيا دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه دێل پولگار خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى نيشان دا و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێم ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كار ده‌كه‌ن بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تايبه‌تيش ئه‌و كه‌رت و بوارانه‌ى بۆ هه‌ردوولا گرنگن.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق و ئه‌نجامه‌کانی، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غداد، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.