پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شاندێكی باڵای شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق بۆ پرسی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان گه‌یشتنه به‌غداد و ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ش، دیدار و كۆبونه‌وه‌یه له‌سه‌ر پرسی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق و هه‌رێم.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پلاندانان، ئه‌مڕۆ دوشه‌مه شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی د. دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێم و د. ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و د. ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم و سیروان محمد بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدای پایته‌ختیان كرد .
ئامانجی سه‌ردانه‌كه، دیدار‌و كۆبونه‌وه‌یه له‌سه‌ر پرسی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق و هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق كه بڕیار له 20ی تیشرینی دووەمی 2024 ئه‌نجام بدرێت.