وەزارەتی دارایی: هەر مووچەخۆرێک کۆدی بایۆمەتری نەبێت مووچەکەی ڕادەگیرێت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • وەزارەتی دارایی: هەر مووچەخۆرێک کۆدی بایۆمەتری نەبێت مووچەکەی ڕادەگیرێت

وەزارەتی دارایی: هەر مووچەخۆرێک کۆدی بایۆمەتری نەبێت مووچەکەی ڕادەگیرێت

تشرینی یه‌كه‌م 27, 2024 16:30
وەزارەتی دارایی: هەر مووچەخۆرێک کۆدی بایۆمەتری نەبێت مووچەکەی ڕادەگیرێت
0

لایک


وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگه‌یاند، پێویستە هەموو ئەو مووچەخۆر و فەرمانبەر و خانەنشین و خاوەن پێداویستی تایبەت و وارسی شەهیدانەی تا ئێستا (UPN) یان نییە و خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمارنەکردوە پێویستە تا 20ی 11ی 2024 خۆیان تۆماربکەن.

بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری / وەزارەتی دارایی و ئابووری ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه‌، لەسەر بنەمای ئەو ڕێکكەوتن و لێکتێگەیشتنانەی لەنێوان وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ لەسەر بابەتی چارەسەرکردنی کێشە هونەریەکانی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاتووەتە ئاراوە پێویستە هەموو ئەو مووچەخۆر و فەرمانبەر و خانەنشین و خاوەن پێداویستی تایبەت و وارسی شەهیدانەی تا ئێستا (UPN)یان نییە و خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار نەکردوە پێویستە تا 20ی 10ی 2024 خۆیان تۆمار بکەن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بڕیاری خۆتۆمارکردن لە سیستەمی بایۆمەتی هەموو ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانە دەگرێتە کە بەهۆکاری جیاواز لەدەرەوەی وڵاتن یان مۆڵەتی بێمووچە و خوێندن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری باسی له‌وه‌شكرد، “هەر کەسێک مووچەخۆری حکومەتی هەرێم بێت و تا بەرواری 20ی 11ی 2024 کۆدی بایۆمەتری نەبێت، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵەوە مووچەکەی ڕادەگیرێت و خۆی بەرپرسیار دەبێت”.

En az 10 karakter gerekli