گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی عێراق و هه‌رێم ده‌ستیان پێكرده‌وه‌
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی عێراق و هه‌رێم ده‌ستیان پێكرده‌وه‌

گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی عێراق و هه‌رێم ده‌ستیان پێكرده‌وه‌

تشرینی یه‌كه‌م 26, 2024 11:30
گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی عێراق و هه‌رێم ده‌ستیان پێكرده‌وه‌
0

لایک

دوای ماوه‌یه‌ك له‌ وه‌ستانی له‌ شه‌وی رابردوو، سه‌رجه‌م گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان-عێراق ئاسایی بوونه‌وه‌.

ئەحمەد وشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر راگەیاند، ئه‌مڕۆ شەممە سه‌رجه‌م گەشتە ئاسمانیەکانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان-عێراق ئاسایی بوونه‌ته‌وه‌ و  دەستیان پێکردووه‌ته‌وه‌.

هاوكات ئەمڕۆ شەممە مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق له‌ لێدوانێك بۆ میدیا عێراقییه‌كان ئاشكرایكرد، گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی عێراق ده‌ستیان پێكردووه‌ته‌و و ئاسمانی عێراق بەڕووی سه‌رجه‌‌م فڕۆکە گه‌شتیارییه‌كاندا كراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه ‌له‌ كاتێكدایه‌ شه‌وی رابردوو وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ، سه‌رجه‌م گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی عێراقی تا كاتێكی نادیار هه‌ڵوه‌شاندبووه‌وه‌.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، سوپای ئیسرائیل هێرشی خۆی بۆ سەر ئێران دەست پێکرد، ئەمەش وەک تۆڵەکردنەوەی بۆ هێرشە بەرفراوانەکەی ئێران بوو کە بە مووشەکی بالیستیک لە یه‌ك ئۆکتۆبەردا هێرشی کردە سەر ئیسرائیل.

En az 10 karakter gerekli