نرخی نەوت بە 74 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی نەوت بە 74 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

تشرینی یه‌كه‌م 25, 2024 12:45
نرخی نەوت بە 74 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
0

لایک

ماوەی هەفتەیەکە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە دابەزیندایە لە ئێستاشدا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٤ دۆلار و ٥٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ یەک دۆلار و پێنج سەنت دابەزیوە.

ئەمڕۆ هەینی، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٠ دۆلار و ٣٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەو دابەزینە کەمەی لە نرخەی نەوتدا هەیە دوای ئەوە دێت ئەمریکا بڕی نەوتی کۆگاکراوی بەرێژەی یەک ملیۆن و ٦٤ هەزار بەرمیل بەرزکردەوە.

هاوکات، لە کۆتاییەکانی مانگی رابردوودا نرخی نەوت لە جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەجۆرێک، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە نزیکەی ٦٧ دۆلار، بەڵام دوای هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و ناجێگیری دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کرد.

لە ماوەی رابردوودا، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رۆژانە بەرهەمهێنانی نەوتی بە بڕی پێنج ملیۆن و ٨٦ هەزار بەرمیل کەم کردەوە و ئەو کەمکردنەوەیە تاوەکو کانونی یەکەمی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، دواتر بەرهەمهێنانی ١٨٠ هەزار بەرمیل نەوت زیاد دەکەن.

En az 10 karakter gerekli