مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند، هێرشە تیرۆرستییەکەی ئەنقەرە سەرکۆنە دەکەم و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییەکان دەکەم.
ئەمڕۆ چوارشەممە 23ـی تشرینی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان-عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (توویتەری پێشوو) نووسیویەتی: “هێرشە تیرۆرستییەکەی ئەنقەرە سەرکۆنە دەکەم و پرسەی و سەرەخۆشی خۆمم گەیاندە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا.”
مەسرور بارزانی دەڵێت: “سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییەکان دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.”
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 23ـی تشرینی یەکەمی 2024 هێرشێکی چەکداری کرایە سەر کۆمپانیای پیشەسازیی فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمان (TUSAŞ) لە ناوچەی پیشەسازی قەهرەمان کازان لە ئەنقەرە.