نێچیرڤان بارزانی سەرکۆنەی “هێرشە تیرۆریستییەکەی” ئەمڕۆی سەر ئەنقەرە، پایتەختی تورکیا دەکات و رایگەیاند، “لەگەڵ حکومەتی تورکیا و گەلەکەین لەدژی تیرۆریزم.”
ئەمڕۆ رۆژی چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند “سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر ئەنقەرە دەکەم، نزا بۆ خێزانی قوربانییانی رووداوەکە دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم.”
نێچیرڤان بارزانی هەروەها دەڵێت “ئێمە بەتەواوی لەگەڵ خەڵک و حکومەتی تورکیا لە دژی تیرۆریزم دەوەستین.”
ێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 23ـی تشرینی یەکەمی 2024 هێرشێکی چەکداری کرایە سەر کۆمپانیای پیشەسازیی فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمان (TUSAŞ) لە ناوچەی پیشەسازی قەهرەمان کازان لە ئەنقەرە.