زیاد عه‌لی فازڵ وه‌زیری كاره‌بای عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند، عێراق پشت به دوو سه‌رچاوه ده‌به‌ستێت بۆ هاورده‌كردنی غاز، “له ماوه‌ی هاوینی داهاتوشدا به‌رهه‌مهێنانی وزه زیاد ده‌كات ئه‌گه‌ر غازی هاورده سه‌قامگیر بێت”.
وەزیری کارەبا ڕایگه‌یاند، له هاوینی داهاتوو بڕی هاورده‌كردنی غازی ده‌گاته 50 ملیۆن مه‌تر سێجا له ڕۆژێكدا، به‌مه‌ش ڕۆژانه 20 ملیۆن مه‌تر سێجا له توركمانستان و پاشماوه‌ی غازی ئێران ده‌سته‌به‌ر ده‌كات كه گرێبه‌سته‌كه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ واژۆكراوه.
باسی لەوەش کردوە، “ئێمه وابه‌سته‌یی هاورده‌كردنمان بۆ غاز هه‌مه‌چه‌شن كردوه بۆ ئه‌وه‌ی 20 ملیۆن مه‌تر سێجا له توركمانستانه‌وه بێت و نزیكه‌ی 30 بۆ 50 ملیۆن مه‌تر سێجا له دیوی ئێرانه‌وه بێت، له‌بڕی یه‌ك سه‌رچاوه دوو سه‌رچاوه‌مان هه‌بێت، زیادكردنی بڕی به‌رهه‌مهێنانی غازی ناوخۆیی خۆمان كه سێیه‌م سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كییه، ده‌بێته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ورده ورده بڕی هاورده‌كراو”.
به‌رهه‌مهێنانمان له ماوه‌ی هاویندا گه‌یشته 27 هه‌زار و 400 مێگاوات
سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای وه‌زاره‌ت، وه‌زیری كاره‌با ڕونیكرده‌وه، “به‌رهه‌مهێنانمان له ماوه‌ی هاویندا گه‌یشته 27 هه‌زار و 400 مێگاوات، هه‌روه‌ها كه‌می غازیشمان هه‌بوو كه نزیكه‌ی 10 ملیۆن بوو ئه‌وه‌ش یه‌كسانه به هه‌زار مێگاوات، به‌ڵام ئه‌م ژماره‌یه تێده‌په‌ڕێنین و له هاوینی داهاتوودا دوای ئه‌وه‌ی غازه‌كه جێگیر ده‌بێت”.