ڕووداوێکی هاتوچۆ پێنج برینداری لێکەوتەوە

ڕووداوێکی هاتوچۆ پێنج برینداری لێکەوتەوە

تشرینی یه‌كه‌م 22, 2024 12:41
ڕووداوێکی هاتوچۆ پێنج برینداری لێکەوتەوە
0

لایک

لە ڕووداووێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای دەربەندیخان- سلێمانی پێنج کەس بریندار بوون و برینی یەکێکیان سەختە.

ڕووداوەکە بە جۆرێک بووە، ئۆتۆمبێلەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە ڕاگرەکانی قەراغی شەقامەکەدا، دواتر یەکێک لە ڕاگرەکان لە چووە بەناو ئۆتۆمبێلەکەدا.


وتیشی، لەو ڕووداوەدا پێنج کەس بریندار بوون، کە برینی یەکێکیان سەختە.

ئەوەشی خستە ڕوو، بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف بەگ لە دەربەندیخان بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێکیان ڕەوانەی سلێمانی کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پێنج کەسە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزان بوون و خەڵکی کفری بوون، لە ڕێگادا بوون بەرەو سلێمانی.

En az 10 karakter gerekli