کەشناسی: بارستە هەوایەکی سارد ڕوو لە هەرێم دەکات

کەشناسی: بارستە هەوایەکی سارد ڕوو لە هەرێم دەکات

تشرینی یه‌كه‌م 19, 2024 18:06
کەشناسی: بارستە هەوایەکی سارد ڕوو لە هەرێم دەکات
0

لایک

کەشناسی رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە بارستە ھەوایەکی سارد ڕوو لە ھەرێم و عیراق دەکات و پێویستە ھاوڵاتیان جلوبەرگی زستانە لەبەربکەن.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئەمڕۆوە بارستە ھەوایە زۆر سارد لە تورکیاوە ڕوو لە ھەرێم و باکوری رۆژھەڵاتی عیراق دەکات. 
ھەروەھا رێنمایی ھاوڵاتیان دەکات کە جلی زستانە لەبەربکەن بەو پێیەی شەوان کەشوھەوا زۆر سارد دەبێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن. 

لەبارەى کەشوهەواى سبەینێوە پێشبینى دەکرێت کە ئاسمان ساماڵ بێ ، لەكاتەكانی ئێوارەدا بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور بگۆرێت و پلەکانى گەرماش تا 4 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ دادەبەزن.
بەپێی پێشبینی کەشناسی، سبەینێ یەک شەممە پلەکانی گەرما نزیکەی چوار پلەی تر نزمدەبنەوە. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ :
هەولێر : 23 پلە
سلێمانی : 22 پلە
دهۆک : 21 پلە
کەرکوک : 24 پلە
هەڵەبجە : 26 پلە
زاخۆ : 21 پلە
سۆران : 21 پلە
حاجی ئۆمەران : 15 پلە

En az 10 karakter gerekli