ئەو پیشەیەی لە ڕابردووەوە تا ئێستا بەردەوامی هەیە: خەڵوزگەری
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • ئەو پیشەیەی لە ڕابردووەوە تا ئێستا بەردەوامی هەیە: خەڵوزگەری

ئەو پیشەیەی لە ڕابردووەوە تا ئێستا بەردەوامی هەیە: خەڵوزگەری

تشرینی یه‌كه‌م 17, 2024 17:00
ئەو پیشەیەی لە ڕابردووەوە تا ئێستا بەردەوامی هەیە: خەڵوزگەری
0

لایک

پیشەی خەڵوزگەری لە کەرکووک وەک میراتێکی مێژوویی و سەرچاوەیەکی گرنگ بەردەوامە. خەڵوزگەری لە کەرکووک، لە ڕووی ئابووری و کلتووریەوە پێگەیەکی گرنگی هەیە.

عیسمەت کەمال کە ساڵانێکە پیشەی خەڵوزگەری دەکات لە کەرکووک، مێژوو و گرفتەکانی پیشەکە بۆ رۆژنامەی تەبا باس کرد.

عیسمەت کەمال ئاماژەی بەوە دا، لە تەمەنی گەنجیدا دەستی بە پیشەی خەڵوزگەری کردوە و وتی “لە منداڵیەوە دەستم بەو پیشەیە کردوە، لە ڕابردوودا گشت خانوەکانی کەرکووک خەڵوزیان بۆ سۆپاکانیان بەکارهێناوە، هەروەها بە تێپەڕبوونی کات بەکارهێنانی غازی ماڵان زیادی کردووە و وەکو جاران خواست لەسەربەکارهێنانی خەلوز نەماوە”. 

کەمال لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چێشتخانەکان و خەڵک لە سۆپا و سەیرانەکاندا خەڵوز بەکاردەهێنن. ئاماژەی بەوەشکردووە ”خەڵوز لە دارە جۆراوجۆرەکان دروست دەکرێت. بێگومان ئەمەش ئاماژەیە بۆ کوالێتی خەڵوزەکە. ئەو دارانەی دەکەونە دەوروبەری رووباری دیجلە و فوڕات لە عێراق تاوەکو بەسڕا بۆ دروست کردنی خەڵوز بەکاردەهێنرێن. هەروەها دارەکان دووبارە دەچێندرێن و دەبڕدرێنەوە، بەم جۆرە بەردەوامی لە کارەکە مسۆگەر دەکرێت. جگە لەوەش خەڵوزی هاوردەکراو هەیە لە وڵاتانی میسڕ و ئۆکرانیا و ڕووسیا، لە ڕووی کوالێتیەوە خەڵوزی هاوردەکراوی رووسی لە پلەی یەکەم دێت”.

ناوبراو باسی لەوەش کرد، لە ڕابردوودا بە تۆن خەڵوز دەهێنرایە کەرکووک، لە کۆگاکاندا بە دەیان تۆن خەڵوز هەڵدەگیران، چونکە ماڵەکان بە بەردەوامی خەڵوزیان لە بڕی غازی ماڵان بەکاردەهێنا. بۆیە لە سەردەمی ڕابردوو خواست لەسەر خەڵوز زیاتر بوو، کەچی لە ئێستادا بەکارهێنانی خەڵوز لە ماڵەکاندا کەمی کردوە، بەڵام لە چێشتخانەکان بەردەوامە.

سەبارەت بە بەکارهێنانی خەڵوزی بەردین وەستای خەڵوز وتی، “لە ڕابردوو خەڵوزی بەردین هەبوو لە ژێر زەوی دەردەهێنرا و زیاتر بۆ شەمەندەفەر بەکاردەهێنرا، لە سەردەمی عوسمانیدا خەڵوزی بەردین لە شەمەندەفەرەکاندا بەکاردەهێنرا بۆ ئەو شەمەندەفەرانەی کە لە ئەنادۆڵ بۆ حیجاز دەرۆشتن”.

عیسمەت کەمال، بە ئاماژەدان بەوەی کە چیرۆکێکی تایبەت بە خەڵوزی بەردین هەیە وتی”بۆ یەکەمجار ئەو شەمەندەفەرەی لە ئەنادۆڵەوە بۆ حیجاز گەشتی دەکرد لە لایەن ئینگلیزەکانەوە بە تورکەکان فرۆشرابوو، لە کاتی کڕینی شەمەندەفەرەکە ناچاربوون خەڵوزەکەش بکڕن، کەسێک بە ناوی محەمەد بە شۆفڵ خەڵوزی دەخستە سەر شەمەندەفەرەکە، بە تێپەڕبوونی کات خۆی ئەم خەڵوزەی دۆزیەوە و لە ئەنجامی کردارێکی تیرۆرستی ژیانی لەدەستدا”. باسی لەوەش کرد کە ئەم رووداوە مانا بەخشە بۆ ئەو و دەیەوێت دوکانەکەی بەناوی ئەو کەسەوە بناسرێت.

وەستای خەڵوز وردەکارییەکان و هەنگاوەکانی گۆڕینی دار بۆ خەڵوز ئاشکرا کرد و وتی، “ئەو کەسانەی کاری خەڵوز دەکەن چاڵی گەورە هەڵدەکەنن، ئەو چاڵانە ٤ یان ٥ مەتر دەبن. چواردەوری چاڵەکە بە قوڕ یاخود بە بەردی نەسوتاو دادەپۆشن. دارەکان فڕیو دەدەنە ناو چاڵەکە و دەیانسوتێنن. دوای ئەوەی چەند رۆژێک دەسوتێنرێت و دادەپۆشرێت، پاشان دەبێتە خەڵوز و دەخرێنە کیسەوە دواتر ڕەوانەی شارەکان دەکرێن، ئەمە کارێکی ئاسان نییە و بارگرانی یەکجار زۆرە”.

عیسمەت بە ئاماژەدان بە جۆرەکانی دار کە بۆ دروستکردنی خەڵوز بەکاردێت، وتی “لە ناوچەکانی باکوور، دار بەڕوو لە پلەی یەکەمدایە لە بەرهەمهێنانی خەڵوزدا. لە پلەی دووەمدا بە شێوەیەکی گشتی خەڵوز لە دار میوەکانی کەرکووک دەست دەکەوێت. بە بڕین و سوتاندنی لقی دارەکان دەگۆڕدرێت بۆ خەڵوز، ئەمە کارگەیەکی نییە. بە شێوەیەکی گشتی دار لە بیابانەکان کاری لەسەر دەکرێت، گەر بچێتە ناو کارگەکان هیچ گرینگیەکی نامێنێت”. ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ شوێنێکی دیاریکراو نییە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە تەنها شوێنی هەڵگرتن هەیە.

ئامادەکردن: نورخان کەرخی

En az 10 karakter gerekli