هێرشێکی درۆنی لە ئیسرائیل 70 قوربانی لێدەکەوێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • هێرشێکی درۆنی لە ئیسرائیل 70 قوربانی لێدەکەوێتەوە

هێرشێکی درۆنی لە ئیسرائیل 70 قوربانی لێدەکەوێتەوە

تشرینی یه‌كه‌م 14, 2024 16:21
هێرشێکی درۆنی لە ئیسرائیل 70 قوربانی لێدەکەوێتەوە
0

لایک

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، بەهۆی هێرشێکی درۆنییەوە بۆ سەر سەربازگەیەکی راهێنان لە شاری حەیفای ئیسرائیل سێ سەرباز کوژراون و 67ی دیکەش برینداربوون.

 رادیۆیی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، درۆنێک لە لوبنانەوە ئاڕاستەی سەربازگەکە کراوە و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیان نەیانتووانیووە درۆنەکە تێکبشکێنن.

 هاوکات بەرپرسی خزمەتگوزاریی ئەمبولانسی ئیسرائیل ئاشکراکردووە، جگە لە گیانلەدەستدانی سێ سەرباز 67ـی دیکەش برینداربوون کە لانیکەم برینی پێنج لە بریندارەکان سەختە.

هاوکات، کەناڵی 13 ئیسرائیل دەڵێت: نزیکەی 50 ئامبولانس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.

لەدوای هێرشەکە حیزبوڵای لوبنانی لە راگەیەندراوێکدا بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، لەرێگەی سێ درۆنەوە هێرشەکەیان ئەنجامداوە، هێرشەکەیان لەژێر ناونیشانی ‘لبيك يا نصر الله’ ئەنجامداوە.

حیزبوڵا ئاماژەوەی بەوەشکردووە ئۆپراسیۆنەکە لەچوارچێوەی وەڵامدانەوەکانیانە بۆ ئەو هێرشانەی سوپای ئیسرائیل دەیکاتە سەر بەیروت و ناوچەکانی دیکە.

En az 10 karakter gerekli