تەیف سامى، وەزیرى دارایی عێراق رایگەیاند، هەرێمى کوردسان 13 ترلیۆن دینار داهاتى نەوت قەرزدارە.
لیژنەى دارایی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، میواندارى تەیف سامى وەزیرى دارایی و بەڕێوەبەرانى بودجە و ژمێریارى و سەرۆکى دەستەى گشتى باجەکان و سەرۆکى دەستەى گومرگى کرد، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى سیاسەتى نەختینە و میکانیزمەکانى پارەدارکردنى بودجەى فیدراڵى.
وەزیرى دارایی لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاندووە، لە دواى دەرچوونى بڕیارى دادگاى باڵاى فیدراڵى بۆ خەرجکردنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان-عێراق، داهاتى نەوت لەلایەن حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە رادەستنەکراوە و 13 ترلیۆن دینار داهاتى نەوت قەرزدارە.
گتەکانی تەیف سامی لەکاتێکدایە، بەگوێرەی لێدوانەکانی بەرپرسانی وەزارەتی دارایی هەرێم لەدوای وەستاندنی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە ،هیچ داهاتێکی نەوت نەگەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتەکەیان و بێ ئاگایی خۆشیان لە فرۆشتنی نەوت بە تەنکەر ئاشکراکردووە.