مەسعود پزیشکیان سەردانی تورکمانستان دەکات

مەسعود پزیشکیان سەردانی تورکمانستان دەکات

تشرینی یه‌كه‌م 10, 2024 11:54
مەسعود پزیشکیان سەردانی تورکمانستان دەکات
0

لایک

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ـی تشرینی یەکەمی 2024، بە سەردانێکی فەرمی بۆ بەشداری لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی، سەردانی عيشق ئابادی تورکمانستان دەکات.

بەگوێرەی میدیای ئێران، پزیشکیان لەسەر داوای سەردار محەمەدۆف، سەرۆکی تورکمانستان بەشداری لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی “پەیوەندییە یەکتربڕەکان لەنێوان سەردەم و شارستانییەکان، بنەمایەک بۆ ئاشتی و گەشەسەندن” دەکات.

سەرۆککۆماری ئێران وتاری وڵاتەکەی لە کۆنفرانسەکە دەخوێنێتەوە، دواتر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تورکمانستان کۆدەبێتەوە.

هەر بەگوێرەی میدیای ئێران، بڕیارە لە تورکمانستان کۆبوونەوەی سی قۆڵی لەنێوان مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، سەردار محەمەدۆف، سەرۆکی تورکمانستان و ڤلادمیر پوتین، سەرۆککۆماری رووسیا ئەنجامبدرێت، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەش دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و باردۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێبکرێت.

En az 10 karakter gerekli