پزیشکیان: ئەم هێرشە تەنیا بەشێکە لە هێزی ئێران

پزیشکیان: ئەم هێرشە تەنیا بەشێکە لە هێزی ئێران

تشرینی یه‌كه‌م 2, 2024 08:14
پزیشکیان: ئەم هێرشە تەنیا بەشێکە لە هێزی ئێران
0

لایک

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، “بە پشتبەستن بە مافە ڕەواکان و بە ئامانجی ئاشتی و ئاسایش بۆ ئێران و ناوچەکە، وەڵامێکی یەکلاکەرەوە بۆ دەسدرێژییەکانی ئیسرائیل درایەوە”.

ئەمڕۆ سێشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2024 مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، سوپای پاسداران وەڵامی تاوانەکانی ئیسرائیل و کووشتنی هەنییە و نەسروڵڵای دایەوە.

سەرۆک کۆماری ئێران، دەڵێت: بە پشتبەستن بە مافە ڕەواکان و بە ئامانجی ئاشتی و ئاسایش بۆ ئێران و ناوچەکە، وەڵامێکی یەکلاکەرەوە بۆ دەسدرێژییەکانی ئیسرائیل درایەوە و ئەم کارە بۆ بەرگری لە بەرژەوەندی و هاووڵاتیانی ئێران بوو.

جەختی لەوە کردەوە، با ناتانیاهۆ بزانێت کە ئێران شەڕانگێز نییە، بەڵام بە توندی دژی هەر هەڕەشەیەک وەستاوەتەوە، ئەم هێرشە تەنیا بەشێکە لە هێزی ئێران.

شەوی سێشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2024، ئێران لە دژی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی حەماس و حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان، سەدەها مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد.

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، لە هێرشەکە زیاتر لە 400 مووشەک ئاراستەکراون، بەڵام سوپای ئیسرائیل دەڵێت: نزیکەی 280 مووشەک بوون، فڕۆکەخانەی بنگۆریۆن و سەرجەم رێڕەوە ئاسمانییەکانیش بە ئاراستەی وڵاتەکەی داخستوون.

En az 10 karakter gerekli