سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، شانده‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڵێنیان پێداون، بۆ موچه‌ی مانگه‌كانی ئاب و ئه‌یلولی ئه‌مساڵی موچه‌خۆرانی هه‌رێم، قسه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ بكه‌ن و چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه بكه‌ن.
ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، “له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، گفتوگۆمان له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ كرد، دوای ئه‌و كۆبوونه‌وانه جارێكی دیكه دوپات له پابه‌ندیی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ینه‌وه كه ئیراده و نیازی پاكی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی هه‌یه”.
وتیشی، “له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق گفتوگۆیان له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و غاز كردووه، له‌گه‌ڵ دۆسی دارایی و پرسی مووچه، به‌تایبه‌ت مووچه‌ی مانگی هه‌شت و نۆ، ئه‌وان به‌ڵێنی باشیان پێمانداوه قسه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ سه‌باره‌ت به‌و پرسه بكه‌ن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “گفتوگۆمان له‌باره‌ی بابه‌تی به‌بانكیكردنی مووچه‌خۆران كرد كه ژماره‌یه‌كی زۆری مووچه‌خۆران به بانكیی كراون ئه‌وانه‌ی مووچه له ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌گرن، 50% ئه‌و مووچه‌خۆرانه تۆماركراون، پێدانی پاره‌ش به بانكه‌كان 25% كارا كراوه، تا كۆتایی ئه‌مساڵ نزیكه‌ی ملیۆنێك مووچه‌خۆر، مووچه‌كانیان به بانكیی ده‌كرێن له‌ڕێگه‌ی هه‌ژماره بانكییه‌كان”.
ئومێد سه‌باح ده‌شڵێت، “له پرسی خانه‌نشینیش، داوامان كردوه به‌گوێره‌ی فه‌رمانی دیوانیی ئه‌و پرسه‌ی تایبه‌ت به خانه‌نشینان چاره‌سه‌ر بكرێن و بۆ ئه‌وه‌ش به‌ڵێنیان پێمان‌دا چاره‌ی بكه‌ن”.
له‌لای خۆیه‌وه، عه‌توان عه‌توانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندوه، “هه‌ردوو لا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتێنێكی سه‌ره‌تایی بۆئه‌وه‌ی كێشه‌ی وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت و گرێبه‌ستی كۆمپانیا نه‌وتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌موار بكرێن و له‌گه‌ڵ ده‌ستوری عێراقی بگونجێنرێن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێی دۆسیه‌ی نه‌وت، داهاتی ده‌روازه سنورییه‌كان، یه‌كخستنی پێناسه گومركییه‌كان و به‌بانكیكردن یاخود “ته‌وتین”ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیان كردوه”.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، “هه‌ولێر و به‌غداد وه‌ك یه‌ك لایه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه دانوستاندن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن “بۆئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان له هاوبه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌وه بگۆڕدرێن بۆ به‌شداریكردن له قازانج”.