به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كه‌شی ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش روو له نزمبوونه‌وه ده‌كه‌ن و سبه‌ینێش ئه‌گه‌ری تۆزێكی سوك هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كه‌شی ناوچه جیاجیاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك نزم ده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، “سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمانی ناوچه‌كانی هه‌رێم ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی سوك له‌ناوچه‌كانی باشوری هه‌رێم، پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك نزمتر ده‌بنه‌وه به‌جۆرێك به یه‌ك پله‌ی سیلیزی نزمده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ”.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی :
هه‌ولێر : 35 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی :35 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 35 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 36 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 36 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : 26 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 33 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 39 پله‌ی سیلیزی