شەپۆلی گەرما کۆتایی دێت

شەپۆلی گەرما کۆتایی دێت

ئه‌یلول 10, 2024 11:30
شەپۆلی گەرما کۆتایی دێت
0

لایک

ماوەی نزیکەی پێنج رۆژە شەپۆلێکی گەرما ناوچە جیاوازەکانی عێراق و هەرێمی گرتووەتەوە و لە هەرێم پلەکانی گەرمای بۆ سەروو 40 پلەی سیلیزی بەرزکردەوە و لە عێراقیش هەندێک ناوچە گەیشتنە نزیک 50 پلە. کەشناسی دەڵێت، لە سبەینێوە جارێکی دیکە پلەکانی گەرما دادەبەزنەوە.


کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، هەروەها سبەینێ چوارشەممە، بەهەمان شێوە ئاسمان ئاسمان ساماڵ دەبێت.

ئەوەش هاتووە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە، بەڵام لە سبەینێوە دەست بە نزمبوونەوە دەکەن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم جۆرە دەبن:

هەولێر: 42 پلەى سیلیزى

سلێمانی:40 پلەى سیلیزى

دهۆک: 41 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە:43 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 45 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 41 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 30 پلەى سیلیزى

سۆران: 39 پلەى سیلیزى

En az 10 karakter gerekli