سێ بەربژێر لە هەڵبژاردنی پەرلەمان دوورخرانەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • سێ بەربژێر لە هەڵبژاردنی پەرلەمان دوورخرانەوە

سێ بەربژێر لە هەڵبژاردنی پەرلەمان دوورخرانەوە

ئه‌یلول 8, 2024 20:30
سێ بەربژێر لە هەڵبژاردنی پەرلەمان دوورخرانەوە
0

لایک

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەریەک لە؛ شێروان ئەمین (شێروان شێروانی) سەرۆکی لیستی هەڵوێست لە بازنەی هەولێر، شڤان سەعید بەربژێر لە لیستی نەوەی نوێ لە بازنەی دهۆک، جەعفەر عومسان عەبدوڵڵا بەربژێر لە لیستی گۆڕان لە بازنەی سلێمانی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان – عێراق دوورخستەوە.

بە گوێرەی نووسراوی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بڕیاردراوە سێ بەربژێر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق دووربخرێنەوە، بەهۆی پێشێلکارییان لە دەقی ماددەی 21ـی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

بەربژێرەکان بریتین لە شێروان شێروانی بەربژێری ژمارە 1ـی لیستی هەڵوێست لە هەولێر، هەروەها شڤان سەعید، بەربژێری ژمارە 3ـی نەوەی نوێ لە دهۆک.

سێیەم بەربژێریش کە لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوورخراوەتەوە بریتییە لە جەعفەر عوسمان، بەربژێری ژمارە 44ـی لیستی گۆڕان.

En az 10 karakter gerekli