قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کۆبوونەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کۆبوونەوە

قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کۆبوونەوە

ئه‌یلول 3, 2024 20:40
قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کۆبوونەوە
0

لایک

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کۆبووەوە، داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی كرد، لەناویاندا کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بەڕوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەڕێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە.

نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، قوباد تاڵەبانی پێشوازیکرد لە ئەنڵ بۆرا ئینان، باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و تورکیا گفتوگۆکرا.

ئاماژەی بەوەشكرد، کۆبوونەوەکە كە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم و ئەرمان تۆپجو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێم ئامادەی بوون، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی تورکیا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەكە، لەتەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا، لەوبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەیدا بە پێویستیی پتەوکردنی پەیوەندییەکان بەشێوەیەکی تەندروست لە بوارە جیاوازەکاندا و جەختیشی کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان و لەناویشیاندا کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەڕێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە.

En az 10 karakter gerekli