به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رگری شارستانی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی ئه‌مساڵدا 69 هاوڵاتی له سنووره ئاویه‌كان خنكاون و زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان-عێراقن، ته‌مه‌نیشیان له‌نێوان 15-25 ساڵاندایه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رگری شارستانی هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كو ئێستا 69 هاوڵاتی له سنوره ئاویه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خنكاون ئه‌وه‌ی جیاوازتره له ساڵانی ڕابردوو زۆربه‌ی قوربانیه‌كان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن و دانیشتوی پارێزگا‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانن”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، “ئه‌و كه‌سانه‌ی خنكاون له ته‌مه‌نێكی دیاریكراون كه ته‌مه‌نی ههرزهكارین كه له‌نێوان 15-25 ساڵانن كه ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا ته‌مه‌نێكه گوێ به مه‌ترسیه‌كان و ڕێنماییه‌كان نادات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌رگری شارستانی هه‌رێم به‌به‌رده‌وامی ڕێنمایی و مه‌ترسیه‌كان ده‌خاته‌ڕوو بۆئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیان كه‌متر ببنه‌وه و ژیانی هاوڵاتیان و ئه‌و ناوچانه‌ی گه‌شتیارین پارێزراو بن”.
ئه‌وه‌شیخستووەته‌ڕوو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رگری شارستانی هه‌رێم هه‌موو ئه‌و تیمانه‌ی به‌رگری شارستانی بهسهركردووەتهوه بۆئه‌وه‌ی به باشترین شێوه كاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی فڕۆكه‌وانی به به‌رده‌وامی مه‌شق ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی ته‌واویان هه‌بێت بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك.