کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

ئاب 11, 2024 13:01
کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
0

لایک

کەشناسی هەرێم رایگەیاند؛ پلەکانی گەرما لە دوو رۆژی داهاتودا نزم دەبنەوە و ئەگەری خۆڵبارینیش هەیە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینیەکانی کەشوهەواى بڵاوکردەوە و راگەیاند؛ ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونى تۆزێکى سوک لە هەندێک ناوچە، هاوکات پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشی سبەینێ دووشەمە بڵاویکردوەتەوە؛ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بونى تۆزێکى سوک لە ناوچەکانى باشورى هەرێم.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەرارود بە ئەمڕۆ سبەی پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ دووشەممە:
هەولێر : 42
سلێمانی :40
دهۆک 41
هەڵەبجە : 43
حاجی ئۆمەران : 32
گەرمیان : 45

En az 10 karakter gerekli