سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، به‌دواداچوونیان بۆ پرسی ته‌وتین كردووه و وەزیری دارایی عێراق ئاماژە بەوە دەکات داوای زانیاری فەرمانبەرانی هەرێمیان کردووە بۆ تەوتینی مووچەکانیان لەبانکه‌كانی رەشید، رافیدەین و TBI و چاوەڕوانی وەڵامی حکومەتی هەرێمن، به‌ڵام هه‌رێم وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه.
سۆران عومه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، “بۆ بەدواداچونی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە تەوتینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان داوام لە وەزیری دارایی عێراق کرد چی‌یان کردووە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە توتینی موچە لەبانکە فیدڕاڵیەکان”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، وەزیری دارایی عێراق بەنووسراوی فەرمی داوای زانیاری فەرمانبەرانی هەرێمیان کردووە بۆ تەوتینی مووچەکانیان لەبانکی رەشیدو رافیدەین و TBI و چاوەڕوانی وەڵامی حکومەتی هەرێمن.
سۆران عومه‌ر باسی له‌وه‌شكردوه، “تا ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم ئامادە نییە لیستەکان بدات بۆ تەوتین و دەستی بەفشار کردووە لەسەر فەرمانبەران تاوه‌كو هەژماری من لەبانکی ئەهلی پڕ بکەنەوە”.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، “دوای ئەم وەڵامەی وەزیری دارایی فیدڕاڵ ئاشکرایە حکومەتی هەرێم پاش 112 ڕۆژ لەداواکردنی زانیاری موچەخۆران ئامادە نیە تەوتین بکات بەهۆی ئەوەی دەیەوێت جڵەوی پارەی موچە لای خۆی بێت و و خەریکی فشاری نایاساییە لەسەر موچەخۆران بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی هەژماری من”.
سۆران عومه‌ر ده‌شڵێت، “لە دوای ئەم بێ وەڵامییەی حکومەتی هەرێمی كوردستان بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەسەر توتین هەنگاوی دی دەگرنەبەر.”.