حەشدی شەعبی: بەهۆی هێرشی چەند درۆنێکەوە کوژراو و بریندارمان هەیە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • حەشدی شەعبی: بەهۆی هێرشی چەند درۆنێکەوە کوژراو و بریندارمان هەیە

حەشدی شەعبی: بەهۆی هێرشی چەند درۆنێکەوە کوژراو و بریندارمان هەیە

ته‌مموز 31, 2024 09:37
حەشدی شەعبی: بەهۆی هێرشی چەند درۆنێکەوە کوژراو و بریندارمان هەیە
0

لایک

 

دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، بارەگای لیوای 47ی ئۆپراسیۆنەکانی جەزیرە لە پارێزگای بابل تووشی تەقینەوەیەک بوو کە بەهۆی هێرشی چەند درۆنێکەوە بووە و لەئەنجامدا چەند چەکدارێک کوژران و برینداربوون.

دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر 09:30ـی ئێوارەی سێشەممە، 31ـی تەممووزی 2024، بارەگای لیوای 47ـی ئۆپراسیۆنەکانی جەزیرە تەقییەوە.

لە راگەیەندراوی دەستەی حەشدی شەعبی ئاماژە بەوەشکراوە، تەقینەوەکە بەهۆی هێرشی چەند درۆنێکەوە بووە، لەئەنجامی ئەو رووداوەوە چەند چەکدارێکی لیوای 47 کوژران و برینداربوون.

ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، چەند تەقینەوەیەک لە شارەدێی جەرف ئەلسەخڕی سەر بە پارێزگای بابل روویدا و میدیا عێراقییەکان ئەوەیان خستەڕوو، تەقینەوەکە لەئەنجامی بۆردوومانکردن بووە لەلایەن درۆنێکەوە.

En az 10 karakter gerekli