ئه‌سه‌دو زه‌مان خان كه‌مال وه‌زیری ناوخۆی به‌نگلادیش ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوانی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران له‌سه‌ر رێژه‌ی كاری حكومه‌ت بۆ لانیكه‌م 147 كه‌س به‌رزبووەته‌وه.
له یه‌كه‌م لێدوانێكیدا سه‌باره‌ت به ژماره‌ی كوژراوان، ئه‌سه‌دو زه‌مان خان كه‌مال وتی، “لانی كه‌م 147 كه‌س له كاتی ئه‌و توندوتیژییه‌ی ئه‌م دواییه‌دا كوژراون كه به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران دژی پشكی كاره‌كانی حكومه‌ت سه‌ریهه‌ڵدا”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، “ئه‌و كه‌سانه‌ی كوژراون خوێندكار و پۆلیس و چالاكوان و كه‌سانی پیشه‌ی جیاواز بوون، لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریش بۆ دیاریكردنی كۆی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانه‌كان به‌رده‌وامه”.
پێشتریش ئه‌مڕۆ حكومه‌تی به‌نگلادیش خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتی مۆبایلی گه‌ڕانده‌وه دوای پچڕانی 10 رۆژ، به‌پێی خه‌مڵاندنه سه‌ربه‌خۆكانیش ژماره‌ی كوژراوان زیاتر له 200 كه‌سه.