کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 46 پلە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینیی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 21ـی تەمووزی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ نزمدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی دووشەممە 22ـی تەمووزی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبنەوە.
بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسی، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەمجۆرە دەبن:
هەولێر: 42
سلێمانی: 41
دهۆک: 42
هەڵەبجە: 43
زاخۆ: 42
سۆران: 41
حاجی ئۆمەران: 30
گەرمیان: 46