عێراق چوار بەنداو لە هەرێم دروست دەکات

عێراق چوار بەنداو لە هەرێم دروست دەکات

ته‌مموز 21, 2024 11:32
عێراق چوار بەنداو لە هەرێم دروست دەکات
0

لایک

عێراق چوار بەنداو لە هەرێم دروست دەکات، بەمەش گرفتی کەم ئاوی بەشێک لە ناوچەکان چارەسەر دەبێت.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، لە 2022 /11/9داوای دروستکردنی دوو بەنداوم (بەنداوی دەڵگە و دەربەند) بۆ دەڤەری راپەڕین کرد.

ئاماژەی بەوەکرد، عێراق رەزامەندیداوە لەسەر دروستکردنی چوار بەنداو بۆ هەرێمی کوردستان ئەوانیش بەنداوی (دەڵگە لە پشدەر، بەنداوی مەنداوە لە هەولێر، بەنداوی تەقتەق لە هەولێر، بەنداوی باکرمان لە دهۆک).

ئاشکراشی کرد، ئێستا هەنگاوەکانی سەرەتایی بۆ دروستکردنی چوار بەنداوەکە لەلایەن وەزارەتی سەرچاوە ئاویەکانی عێراق دەستی پێکردووە .

En az 10 karakter gerekli