زیاتر لە 120 دوکانداری بازاڕەکانی ھەولێر سکاڵایان دژی پەکەکە تۆمار کردووە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • زیاتر لە 120 دوکانداری بازاڕەکانی ھەولێر سکاڵایان دژی پەکەکە تۆمار کردووە

زیاتر لە 120 دوکانداری بازاڕەکانی ھەولێر سکاڵایان دژی پەکەکە تۆمار کردووە

ته‌مموز 15, 2024 13:14
زیاتر لە 120 دوکانداری بازاڕەکانی ھەولێر سکاڵایان دژی پەکەکە تۆمار کردووە
0

لایک

دوای سوتاندنی بازارەکانی هەرێمی کوردستان-عێراق لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەوە، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر رایده‌گه‌ێنێت: تا ئێستا زیاتر لە 120 دوکاندار و کاسبکاری بازاڕی لەنگە و قەیسەریی شاری ھەولێر دژی سووتاندنی دوکانەکانیان سکاڵای یاساییان تۆمار کردووە.

رۆژی 1ـی تەمووزی ئەمساڵ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ھاوبەشدا، ھەریەک لە عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق و د. ھێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان-عێراق، ئاشکراکردنی تۆڕێکی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەیان راگەیاند کە جگە لە ئاگرتێبەردانی ژمارەیەک بازاڕ لە پارێزگاکانی هه‌رێم، ھەروەھا پلانییان ھەبووە ھێرش بکەنە سەر تۆڕەکانی کارەبا و وێستگەکانی سووتەمەنی.

ھەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەشدا، د.ھێمن میرانی ئاماژەی بەوەدا کە زەرەرمەندان دەتوانن سکاڵای یاسایی دژی تۆمەتباران تۆمار بکەن، دواتریش ژمارەیەک لە کاسبکاران و دوکاندارانی بازاڕی قەیسەری و بازاڕی لەنگەی شاری ھەولێر کە دوکانەکانییان سووتێنرابوو، سکاڵای یاساییان دژی ئەو گرووپە تۆمار کرد و تا ئێستاش سکاڵا تۆمارکردن بەردەوامە.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر لەمبارەیەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو وتی: تا ئێستا زیاتر لە 120 دوکاندار و کاسبکاری بازاڕی لەنگە و قەیسەریی شاری ھەولێر دژی سووتاندنی دوکانەکانیان لە لایەن پەکەکەوە، سکاڵای یاساییان تۆمار کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە ئاگر لە چەند بازاڕێکی شاری ھەولێر کەوتەوە و بەھۆیەوە زیانێکی زۆر بە کاسبکاران کەوت و بەشێک لە بازاڕەکان تا ئێستاش لە ژێر نۆژەنکردنەوەدایە.

En az 10 karakter gerekli