لە ھەولێر خواستی خواردنی رۆژھەڵاتی دوور لە زیادبووندایە

لە ھەولێر خواستی خواردنی رۆژھەڵاتی دوور لە زیادبووندایە

ته‌مموز 14, 2024 14:40
لە ھەولێر خواستی خواردنی رۆژھەڵاتی دوور لە زیادبووندایە
0

لایک

چێشتخانەیەک کە خواردنە دەوڵەمەندەکانی ئاسیا لەگەڵ کولتووری خەڵکی هەولێر (ئەربیل) تێکەڵ دەکات، یارمەتی خەڵک دەدات کە ئاشنای خواردنەکانی ڕۆژهەڵاتی دوور بن.

دەربارەی خواست و بۆچوونی خەڵک لەسەر خواردنی رۆژھەڵاتی دوور، ڤیلار لەتیف عەسکەر خاوەنی چێشتخانەی ئۆلیاندەر لیف  وەڵامی پرسیارەکانی تەبا-ی دایەوە.

خاوەنی چێشتخانەی ئۆلیاندەر لیف کە گرنگی بە پێنج جۆر خواردنی جیاوازی ئاسیا دەدات و تامی خواردنی رۆژهەڵاتی دوور پێشکەش بە کڕیارەکانی دەکات، دەڵێت،  “بەناوبانگترین خواردنەکانی وڵاتانی ئاسیا وەک ژاپۆن و هیندستان و چین هەڵدەبژێرین و لانیکەم یەکێک لە پێکهاتەکانی ئەم خواردنانە بەپێی کولتووری خۆمان ئامادەی دەکەین، وەک خواردنی وۆک لە خواردنی چینی و تریاکی لە کولتوری ژاپۆنیدا بە برنجی خۆماڵی پێشکەش دەکرێن و تامێکی ڕۆژهەڵاتی دوور پێشکەش بە خەڵک دەکەین، هەوڵدەدەین خەڵک خواردنەکانیان بەدڵبێت”.

گونجاندنی سوشی لەگەڵ تامی خۆماڵی

ڤیلار روونیشیکردەوە، ئەو کەسانەی لە عێراق دەژین رانەهاتوون بە خواردنی ماسی خاو، بۆیە سوشییان لەگەڵ تامی ناوخۆیی گونجاندووە. ڤیلار ئاماژەی بەوەدا کە لەبری ماسی خاو بژاردەی سوشی سوورکراوەی قووڵ یان کوڵاو لە فڕندا پێشکەش دەکەن. جەختی لەوەش کردەوە کە ئەم جۆرە سوشیانە کە بە بەکارهێنانی پێکهاتەی خۆماڵی وەک مۆزەرێلا و پەنیری چێدار ئامادە دەکرێن لەنێو خواردنە پرفرۆشەکانن. وتیشی  “زیاتر لە ٧٠ جۆر سوشی لە مینیوەکەماندا هەیە”.

ڤیلار ئاماژەی بەوەشکرد، بەزۆری پێشنیاری سوشی سورکراوە دەکەن بۆ ئەو کڕیارانەی کە بۆ یەکەمجار سوشی تاقیدەکەنەوە، بەم شێوەیە کڕیاران دەتوانن سەرەتا سوشی گونجاو بەشێوازی خۆماڵی بناسن و دواتر جۆرە سوشییە رەسەنەکان تاقیبکەنەوە.

تریاکی و کاریگەری دراما کۆریەکان

ڤیلار رایگەیاند، تریاکی کە زۆرجار بە تایبەتی لە زنجیرە تەلەفزیۆنییە کۆرییەکانی دۆبلاژکراو دەبینرێت، سەرنجێکی زۆری گەنجان ڕادەکێشێت. گەنجان، کە لە منداڵییەوە ئەم شۆربایەیان لە زنجیرە کۆرییەکان بینیوە، سەردانی چێشتخانەکە دەکەن بۆ ئەوەی ئەم تامە تاقیبکەنەوە و وێنەی بگرن. بەم شێوەیە تریاکی بووەتە یەکێک لە خواردنە بەناوبانگەکانی چێشتخانەکە.

دیزاین و کۆنسێپتەکە

لەکۆتاییدا ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە دیزاینو کۆنسێپتی چێشتخانەکە بە دیزاین و وێنەکێشانی دەستی ئەندازیار هاوسەر لە کۆمپانیای ئارکۆس جێبەجێ کراوە. وتیشی “کۆنسێپتێکمان پێشکەش کردووە کە هەم لە رووی تام و هەم لە رووی دیزاینەوە دەوڵەمەندە”.

ئامادەکردن: ئەمیر دەمیرجی

En az 10 karakter gerekli