کەشناسی پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند

کەشناسی پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند

ته‌مموز 8, 2024 10:55
کەشناسی پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند
0

لایک

کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ئەمڕۆدا پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ، بەڵام سبەینێ بەراورد بە ئەمڕۆ پەلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکى گشتى نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
دوێنێ، ناوەندی کەشناسیی عەرەبی بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینیەکانیان لە رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێکی گەرما روو لە عێراق و چەند وڵاتێکی دیکەی ناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرما بۆ سەروو 50 پلە بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 42
سلێمانی : 40
دهۆک : 41
هەڵەبجە : 42
زاخۆ : 40
سۆران : 40
حاجی ئۆمەران : 31
گەرمیان : 44

En az 10 karakter gerekli