کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و باران دەبارێت

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و باران دەبارێت

ته‌مموز 7, 2024 14:48
کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و باران دەبارێت
0

لایک

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە و کەمێک باران لە ناوچە سنوورییەکانی باکووری هەرێمدا دەبارێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خۆڵبارین لە ئاسمانی شارى سلێمانى کەم دەبێتەوە، پلەکانی گەرماش 1 بۆ 3 پلە نزم دەبنەوە.

باس لەوەش کراوە، سبەی دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچەکانى باکوورى هەرێم نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینى کەمێک نمەباران لە ناوچە سنورییەکانى باکووری هەرێـم، پلەکانی گەرماش جێگیر دەبن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی:

هەولێر: 42
سلێمانی: 39
دهۆک: 41
هەڵەبجە: 42
زاخۆ: 42
سۆران: 40
حاجی ئۆمەران: 28
گەرمیان: 44

En az 10 karakter gerekli