بارزانی و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کۆبوونەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بارزانی و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کۆبوونەوە

بارزانی و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کۆبوونەوە

ته‌مموز 5, 2024 12:31
بارزانی و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کۆبوونەوە
0

لایک

مەسعود بارزانی و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکانی نێوان عێراقی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان-عێراق و تورکیایان تاوتوێ کرد.

رۆژی پێنجشەممە 4ـی تەمموزی 2024 لە شاری بەغداد مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەنیل بورا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەکەدا دوایین پێشهاتەکان و بارودۆخی سیاسیی عێراق خرایە بەر باس و مەسعود بارزانی هۆکار و ئامانجەکانی سەردانەکەی خۆی بۆ بەغداد خستەڕوو و ئاماژەشی بەوەدا کە لەناو پرۆسەی سیاسیی عێراقدا کەشێکی ئەرێنی هاتووەتە ئارا کە دەکرێ زەمینەیەکی باش بێت بۆ چارەکردنی کێشەکان.

هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی تورکیا لە عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی پاڵپشتی ئەوەیە کە گیروگرفتە سیاسیەکانی عێراق بە دیالۆگ و لەیەکتێگەیشتن چارە بکرێت و هیچ پێکهاتەیەک پەراوێز نەخرێت.

پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکانی نێوان عێراقی فیدڕاڵ و هەرێم و تورکیا تەوەرێکی دیکە ئەو دیدارە بوون.

En az 10 karakter gerekli