کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی وەرگرتنی لیستی ناوی کاندیدانی هاوپەیمانی و پارتە سیاسییەکان و کاندیدانی سەربەخۆ و پێکاتەکانی رایگەیاند و 12 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
کۆمیسیۆن باڵای هەڵبژاردنەکان بڵاوی کردووەتەوە لە سبەی پێنجشەممەوە 4 تاوەکوو دووشەممە 15ی تەممووزی 2024، قۆناغی وەرگرتنی لیستی کاندیدانی هاوپەیمانی، پارتە سیاسییەکان و کاندیدانی سەربەخۆ و کاندیدانی پێکهاتەکان بەردەوام دەبێت کە خواستی بەشداربوونیان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەیە.