بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاگاداری نامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە کە ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی تەممووزی 2024، بۆ ماوەی سێ کاتژمێر گەشتەکانی فڕۆکەخانە رادەگیرێن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئاگاداری گه‌شتیارانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه، گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌هۆی مه‌شقێكی فریاگوزاری له نێو فڕۆكه‌خانە بۆ سێ کاتژمێر رادەگیرێن.
هەروەها هاوڵاتییان دڵنیا ده‌كاته‌وه كه هه‌بوونی ژمارەیەکی زۆر له ئه‌مبوڵانس و ئۆتۆمبێلی به‌رگری شارستانی و تیمه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له ده‌وری فڕۆكه‌خانه په‌یوه‌سته به مه‌شقه‌كه‌وه، هەربۆیە هیچ شتێک نییە ببێتە جێگەی نیگەرانی.