دوکاندارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رایانگه‌یاند، به‌هۆی خراپی دۆخییانه‌وه كه دوای سوتانی دوكانه‌كانیان رووی تێكردوون تووشی کێشەی کۆمەڵایەتی بوون و چاوه‌ڕوانن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌جێبگه‌یه‌نێت و قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه.
دوکاندارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر كه دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر دوكانه‌كانیان سوتا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گردبوونه‌وه و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند، “سوپاسی حكومه‌ت ده‌كه‌ین كه سه‌رقاڵی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كه‌یه به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێت قه‌ره‌بووبكرێینه‌وه چونكه دینارێك له گیرفانمان نه‌ماوه و زۆربه‌ی دوكانداره‌كان تووشی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بوون”.
یه‌كێك له‌و كاسبكارانه كه له كۆنگره‌كه‌دا قسه‌ی كرد، وتی، “بڕیاردراوه بۆ ماوه‌ی ساڵێك قه‌رزمان پێبدرێت به‌بێ سود، به‌ڵام داوا ده‌كه‌ین پارێزگا خۆی ببێت به كه‌فیلمان چونكه ئێمه كه‌فیلمان پێ په‌یدا نابێت، هه‌روه‌ها ماوه‌ی ساڵێكیش كه‌مه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه”.
ئه‌وه‌شی وت، “جگه له‌وه‌ی دوو مانگه بێكارین هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانمان له دوكانه‌كه‌ماندا بووه و سوتاوه، بووینە فیلم، ته‌نها داوامان له سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه به‌ڵێنه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات و قه‌ره‌بوومان بكاته‌وه”.