كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و هەورەتریشقە هەیە

كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و هەورەتریشقە هەیە

حوزه‌یران 27, 2024 23:38
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و هەورەتریشقە هەیە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان-عێراق رایگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەكان ئەگەری تاوەباران و هەورەتریشقە لە هەندێك ناوچە هەیە و پلەكانی گەرما كەمێك نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.

كەشناسیی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ دووشەممە 24ـی حوزەیرانی 2024، ئاسمان پەڵەهەور و لەناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری کەمێک تاوەباران وهەورەتریشقە، بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و رۆژهەڵات، هەروەها ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە لەناوچەکانی باشووری هەرێم.

ئاماژەی بەوەشكراوە، بەراورد بە تۆمارکراوەكانی دوێنێ، پلەکانی گەرما “2 بۆ 3” پلەی سەدی نزمدەبنەوە، خێرایى با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت.

لەبارەی كەشوهەوای سبەی دووشەممە باس لەوەكراوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری کەمێک تاوەباران و هەورەتریشقە، بەتایبەتی لەناوچە سنورییەکانی باکووری رۆژهەڵات، پلەکانی گەرماش نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، خێراى با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 42
سلێمانی: 39
دهۆک: 40
هەڵەبجە: 41
زاخۆ: 41
سۆران: 39
حاجی ئۆمەران: 28
گەرمیان: 43

En az 10 karakter gerekli