فه‌هد بن عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لجه‌لال، وه‌زیری ته‌ندروستی سعودیه رایگه‌یاند، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵدا گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 301 كه‌س، 85%ی ئه‌و كه‌سانه‌شی گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌فه‌رمی ڤیزای حه‌جیان وه‌رنه‌گرتووه.
فه‌هد بن عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لجه‌لال له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه، به‌ڕێژه‌ی 83%ی ئه‌و حاجیانه‌ی ئه‌مساڵ كه گیانیان له‌ده‌ستداوه مۆڵه‌تی حه‌جیان پێنه‌دراوه و ڤیزای حه‌جیان وه‌رنه‌گرتووه و به‌وهۆیه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌به‌ر تیشكی خۆر رۆیشتوون و به‌بێ په‌ناگه و پشوودان ماونه‌ته‌وه، له‌نێویاندا ژماره‌یه‌ك له به‌ساڵاچوان و ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌بووه.
وه‌زیری ته‌ندروستی سعودیه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه ناسنامه‌یان پێنه‌بووه و ڤیزای حه‌جیان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌مه‌ش پێویستی به كات هه‌بووه بۆ ناسینه‌وه‌یان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كان بۆیان.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، زیاتر له 140 هه‌زار خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ركردن به‌بێ به‌رامبه‌ر پێشكه‌ش به حاجیان كراون و تا ئێستاش 95% نه‌خۆش ماون كه چاودێری و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌كانی سعودیه وه‌رده‌گرن.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم، له‌وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵدا 24 حاجی كورد له سعودیه گیانیان له‌ده‌ستداوه كه 23 حاجیان به‌ڤیزای ساڵی (ڤیزای گه‌شتوگوزار) سه‌ردانی سعودیه‌یان كردبوو، سه‌ره‌ڕای گیانله‌ده‌ستدانی چوار حاجی دیكه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له پارێزگاری ئه‌نبار كه ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه ته‌رمه‌كانیان بۆ پارێزگای سلێمانی گه‌ڕێندرایه‌وه.