بەهۆی گەرماوە پشوو راگەیەندرا

بەهۆی گەرماوە پشوو راگەیەندرا

حوزه‌یران 22, 2024 17:54
بەهۆی گەرماوە پشوو راگەیەندرا
0

لایک

ئەمڕۆ شەممە، قایمقامیەتی زیقار بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما سبەینێی کردە پشووی فەرمی.

لە راگەیەندراوێکدا کە فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی پارێزگای زیقار بڵاویکردۆتەوە، “ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار بڕیاریدا سبەی یەکشەممە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەبەشێک لە فەرمانگەکان پشووی فەرمی دەبێت”.

جەختیشی لەوە کردەوە، پشووەکە بانکەکان و ناوەندی تاقیکردنەوەکان، زانکۆکان، بەشە خزمەتگوزارییەکان، ئەنجومەنی پارێزگا، و قایمقامیەت ناگرێتەوە.

شایەنی باسە ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک دەبێت شەپۆلێکی بەهێزی گەرما عێراقی گرتۆتەوە و لە بەشێک لە ناوچەکانی عێراق پلەی گەرما بۆ سەرو 50 پلە بەرزبۆتەوە، و پێشبینیش دەکرێت بەرزتر ببێتەوە.

En az 10 karakter gerekli