ژماره‌یه‌ك حاجی كورد لە رووداوێكی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ژماره‌یه‌ك حاجی كورد لە رووداوێكی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا

ژماره‌یه‌ك حاجی كورد لە رووداوێكی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا

حوزه‌یران 22, 2024 14:41
ژماره‌یه‌ك حاجی كورد لە رووداوێكی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا
0

لایک


چوار حاجیی دانیشتووی هەرێم لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان سپارد و بارودۆخی تەندروستیی حاجییەکی دیکەش ناجێگیرە.

کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی راگەیاند، پێشینوەڕۆی ئەمڕۆ، شەممە، 22-06-2024، چوار حاجیی هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیان، لە کاتی گەڕانەوەیان لە رومادییەوە بۆ سلێمانی، گیانیان سپارد. وتیشی، حاجییەکی دیکە، بە ناوی “شیرین ڕەزا” بارودۆخی تەندروستیی ناجێگیرە و لەژێر چاودێریی چڕدایە.

بە وتەی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، هەر پێنج حاجییەکە دانیشتووی شاری سلێمانی بوون و ئۆتۆمبێلەکەیان بەهۆی تەقینی تایەیەکی وەرگەڕاوە. روونیشی کردەوە، حاجییەکان بە ڤیزای گەشتیاریی چوونەتە سعوودییە، نەک لە رێگەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینییەوە. 

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، هه‌ریه‌ك له‌و حاجیانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌ناوه‌كانی (نه‌عیمە عوسمان حسێن عەلى، جاسم حەسەن حسێن، مستەفا حەسەن فەرەج، تانیا کامیل) ئه‌و حاجیه‌ی برینداریشه‌ ناوی شیرین ره‌زاـیە.

En az 10 karakter gerekli