بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان-عێراق رایگه‌یاند، رۆژی 22ی ئه‌م مانگه یه‌كه‌مین كاروانی حاجیانی هه‌رێمی کوردستان-عێراق به‌ڕێگه‌ی وشكانی و رۆژی 24ی مانگ لە شاری مەککەی پیرۆزەوە بەڕێدەکەون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان-عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی لهوهكردوه، یەکەمین کاروانی حاجیانی هەرێم بەرێگەی وشكان له 22ی ئه‌م مانگكه و یه‌كه‌مین كاروانیش به‌ڕێگه‌ی ئاسمانی لە رۆژی 24ی مانگ لە رێگەی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی دەگەنەوە هەرێم.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، دوایین کاروانی حاجیانی هەرێم لە رۆژی 30ی ئه‌م مانگه لە رێگەی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی دەگەنەوە هەرێم و کۆتایی بە پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ دێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، داوا لە کەسوکاری حاجیان دەکات کە بە هیچ شێوەیەک سەردانی فڕۆکەخانەکان نەکەن بە مەبەستی پێشوازیکردن لە حاجیان، چونکە پاسی تایبەت بۆ گواستنەوەیان ئامادەکراوە و بۆ ئەوەی قەرەباڵغی لە فڕۆکەخانەکان دروست نەبێت و هاوکاری دەزگاکان پەیوەندارەکانی حکومەتی هەرێم بکەن تا حاجیان بە سەلامەتی دەگەڕێنەوە ناو کەسوکارەکانیان.