بەهۆی قەرەباڵغی نزیکەى 600 حاجى لە مەککە گیانیانلەدەستداوە

بەهۆی قەرەباڵغی نزیکەى 600 حاجى لە مەککە گیانیانلەدەستداوە

حوزه‌یران 19, 2024 11:26
بەهۆی قەرەباڵغی نزیکەى 600 حاجى لە مەککە گیانیانلەدەستداوە
0

لایک

ژمارەى ئەو حاجییانەى لە وەرزى حەجى ئەمساڵدا گیانیانلەدەستداوە لە بەرزبوونەوەدایە و بە گوێرەى دواین ئامارەکان نزیکەى 600 حاجی بەهۆى گەرماوە گیانیانلەدەستداوە و دوو هەزار حاجی دیکەش چارەسەر وەردەگرن.

دوو دیپلۆماتکارى عەرەبى رایانگەیاندووە، کۆى گشتى ئەو حاجییانەى لە پزیشکى دادى مەعێسم لە مەککە تۆمارکراون گەیشتووەتە 577 حاجی، کە لانى کەم 323 حاجی میسریی و 60 حاجی ئوردنى و 41 حاجی تونسیان تێدایە.

هاوکات کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویکردەوە، 11 حاجی وڵاتەکەی گیانیانلەدەستداوە و 24 حاجی دیکەش گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

هاوکات کاروان ستونی، وتەبێژی دەستەى حەج و عومرەی هەرێمى کوردستان-عێراق راگەیاند، بەهۆی قەرەباڵغی و نەبوونی جێگا و رێگاوە، تاوەکو ئێستا 14 حاجی هەرێم گیانیانلەدەستداوە و 20ی دیکەش بێسەروشوێنن، راشیگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە بۆ ناونووسکردنی ئەو حاجییانەی بێسەروشوێنن، بۆ ئەوەی رادەستی کونسوڵخانەی عێراق لە جەددە بکرێت بۆ سوراغکردنیان.

جگە لە گیانلەدەستدان، بە وتەى بەرپرسانى سعودییە، زیاتر لە دوو هەزار حاجی نەخۆشکەوتوون و لە نەخۆشخانەکانى مەککە چارەسەر وەردەگرن.

En az 10 karakter gerekli